رووداو دیجیتاڵ
گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی 2026 راگەیاند، کە بڕیارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.
لیستەکە 26 یاریزانی لەخۆگرتووە، لەنێویاندا 3 گۆڵپارێز هەن؛ لە هەمانکاتدا لە لیستەکەدا ناوی چەند یاریزانێک نابینین، کە لەلایەن ئارنۆڵدەوە دوورخراونەتەوە، وەک ئەحمەد مەکەنزی، پیتەر گورگیس، حەسەن عەبدولکەریم، یوسف نەسراوی، کۆمیل سەعد و داریۆ نامۆ
لە لیستەکەدا چوار یاریزانی کورد هەن، کە بریتین لە ئاکام هاشم، مارکۆ فەرەج، مێرخاس دۆسکی و یوسف ئەمین.
هەرچەندە بانگهێشتکردنی هەندێک یاریزان و دوورخستنەوەی هەندێکی دیکە لەلایەن ئارنۆڵدەوە مشتومڕی لە شەقامی عێراق ناوەتەوە، بەڵام یونس مەحموودی سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق چەندینجار دووپاتیکردووەتەوە کە راهێنەر سەرپشکە لە دیاریکردنی یاریزانان و کەس بۆی نییە دەستوەردان لە کارەکانی بکات.
لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق:
گۆڵپارێز:
جەلال حەسەن
ئەحمەد باسل
فەهد تاڵب
هێڵی بەرگری:
ئەحمەد یەحیا
مێرخاس دۆسکی
ئاکام هاشم
رێبین سولاقا
زەید تەحسین
مەناف یونس
حوسێن عەلی
فرانس بتروس
موستەفا سەعدون
هێڵی ناوەڕاست:
ئەیمار شێر
زیدان ئیقبال
کیڤن یەعقووب
ئەمیر عەماری
زەید ئیسماعیل
عەلی جاسم
مارکۆ فەرەج
ئیبراهیم بایش
یوسف ئەمین
ئەحمەد قاسم
هێڵی هێرشبەر:
موهەند عەلی
ئەیمەن حوسێن
عەلی یوسف
عەلی حەمادی
