Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
مۆندیالی 202631-05-2026

لیستی کۆتایی عێراق بۆ مۆندیال؛ ئارنۆڵد بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

محەممەد سەڵاحەدین

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

تاگەکان

گراهام ئارنۆڵد, هەڵبژاردەی عێراق, مۆندیال

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیل یارییەکی دۆستانە دەکات و نەیمار ئامادەنییە
مۆندیالی 202631-05-2026

بەرازیل یارییەکی دۆستانە دەکات و نەیمار ئامادەنییە

لەپێناو بەشداریکردن لە مۆندیال، ئاهەنگی ژنهێنانەکەی کردە قوربانی
مۆندیالی 202630-05-2026

لەپێناو بەشداریکردن لە مۆندیال، ئاهەنگی ژنهێنانەکەی کردە قوربانی

هالاند بەر لە مۆندیال، ئەو ئەزموونەی کوڕ دەیەوێت لاسایی باوکی تێدا بکاتەوە
مۆندیالی 202628-05-2026

هالاند بەر لە مۆندیال، ئەو ئەزموونەی کوڕ دەیەوێت لاسایی باوکی تێدا بکاتەوە



رووداو دیجیتاڵ

یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لە شاری جیرۆنای ئیسپانیا، چاوەڕێی راگەیاندنی لیستی کۆتایی بۆ مۆندیالی 2026 دەکەن، پێش ئەوەی یارییە دۆستانە و گرنگەکەی بەرامبەر ئیسپانیا لە شاری لاکارۆنیا ئەنجام بدەن.


هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم تاقیکردنەوەی دۆستانەی لە ئیسپانیا، توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئەندۆرا بباتەوە، گۆڵەکە عەلی یوسف تۆماری کرد. ئەم یارییە بەشێک بوو لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەکە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک.

ئەرکان نەجیب، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، رایگەیاند "هەندێک ناو لە ماوەی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەشداربوون، هیچ شتێکیان پێشکێش نەکردووە کە مانەوەیان لە لیستەکەدا بسەلمێنێت. ژمارەیەک یاریزان نەیانتوانی توانا و لێهاتوویی خۆیان تەنانەت بەرامبەر تیپێکی لاوازی وەک ئەندۆراش پێشان بدەن، بەڕاستی هەڵبژاردەکە پێویستی بە یاریزانێکە کە ئاستی نایاب پێشکەش بکات".

ئەو یاریزانەی پێشووی عێراق ستایشی ئاستی چەند یاریزانێکی گەنجی کرد و گوتی "یوسف نەسراوی یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی عێراق، ئەو ئەستێرەی ئێستا و داهاتووە، هەروەها دەبێت دەستخۆشی لە ئاستی پیتەر گۆرگیس بکەین، یاریزانێکە پارێزگاری لە ئاستی جێگیری خۆی دەکات و چارەسەری تاکەسی کاریگەری هەیە".

نەجیب ئاماژەی بەوە کرد یارییەکەی ئەندۆرا وایکردووە گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری عێراق وێنەیەکی تەواوی لەسەر لیستەکە بۆ دروست بێت و گوتی "راهێنەر دەرفەتی تەواوی بە زۆربەی یاریزانان دا، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت پێش راگەیاندنی لیستی کۆتایی بۆ مۆندیال، بڕیاری دروست بدات. یارییەکەی ئیسپانیا تاقیکردنەوەیەکی سەخت و گرنگ دەبێت پێش دەستپێکردنی مۆندیال، پێویستە ئاستێکی بەرز پێشکێش بکرێت تاوەکو متمانەی یاریزانان زیاتر بێت".

نەجیب دەڵێت "گراهام ئارنۆڵد یەکلاکەرەوە دەبێت و تەنیا ئەو یاریزانانە هەڵدەبژێرێت کە سوود بە هەڵبژاردەکە دەگەیێنن".

عێراق پێش بەشداریکردن لە مۆندیال، دوو یاریی دۆستانەی دیکە بەرامبەر ئیسپانیا لە لاکارۆنیا و بەرامبەر ڤێنزوێلا لە شیکاگۆ ئەنجام دەدات. هەڵبژاردەکە لە مۆندیالی 2026 لە کۆمەڵەی نۆیەم یاری دەکات لەگەڵ هەریەک لە هەڵبژاردەکانی فەرەنسا، نەرویج و سەنیگال. یەکەم یاری عێراق لە 17ـی مانگی 6ـی 2026 بەرامبەر نەرویج دەبێت.