Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رافینیا

رافینیا

مۆندیالی 202601-06-2026

شوێنی نوێی یارییکردنی رافینیا لە بەرازیل، ئەوی کردووەتە باشترینی جیهان

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

4 یاریزانی کورد لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە مۆندیالدا دەکەن
مۆندیالی 202601-06-2026

4 یاریزانی کورد لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە مۆندیالدا دەکەن

لامین یامال باسی دۆخە هەستیارەکەی خۆی پێش مۆندیال دەکات
مۆندیالی 202601-06-2026

لامین یامال باسی دۆخە هەستیارەکەی خۆی پێش مۆندیال دەکات

لیستی کۆتایی عێراق بۆ مۆندیال؛ ئارنۆڵد بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات
مۆندیالی 202631-05-2026

لیستی کۆتایی عێراق بۆ مۆندیال؛ ئارنۆڵد بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات


رووداو دیجیتاڵ

لە یاریی دۆستانەی نێوان بەرازیل و پەنەما، بەر لە دەستپێکردنی رکابەرییەکانی مۆندیال، رافینیای ئەستێرەی هەڵبژاردەکە شوێنێکی نوێی یارییکردنی تاقیکردەوە و ئەوەش وایکرد، کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەکە، ئەو یاریزانە بەباشترینی جیهان ناوببات.


ئەستێرەکەی بارسا، لەژێر دەستی هانزی فلیکی راهێنەری یانەکەیدا، گەشەیەکی گەورەی کردووە و بووەتە ئەستێرەیەکی دیار و تۆقێنەری یانەکە، بەڵام ئەنچێلۆتی شوێنێکی نوێی یارییکردنی بەو یاریزانە تاقیکردەوە و دوای یارییەکە گوتی، رافینیا باشترینی جیهانە.

لە یارییە دۆستانەکەی پەنەمادا، کە بەرازیل بە 6 - 2 گۆڵ بردییەوە، ئەنچێلۆتی شوێنی یارییکردنی رافینیای گۆڕی بۆ یارییکردن لە پشت ماتیۆس کۆنیای هێرشبەری سەرەڕمی تیپەکە.

لە پێکهاتەکەدا ڤینیسیۆس لای چەپ و لویس هینریکی لای راست یارییان کرد و یاریزانەکەی بارسا بەئازادییەکی تەواوەوە لە نێوان هێڵەکاندا یارییکرد.

رافینیا ئاستێکی گەورەی پێشاندا و پەسندانی ئەنچێلۆتی لە دوای یارییەکە بەدەستهێنا. ئەو راهێنەرە لە دوای یارییەکە گوتی، "رافینیا باشترینە لە قووڵایی هێرشبەریدا، ئەوەی لێی داوادەکەم ئەوەیە کە ئەو نزیک لە هێڵی هێرشبەریی تیپەکە و بەرگریی تیپی بەرامبەر بمێنێتەوە، بەڵام ئازادیی تەواوی هەیە کاتێک تۆپی لەلایە".

راهێنەرە ئیتاڵییەکە رەتیدەکاتەوە بیرۆکەی گۆڕینی رافینیا بۆ هێرشبەری سەرەڕم جێبەجێ بکات، دووپاتیدەکاتەوە کە بەهای راستەقینەی ئەو یاریزانە، بریتییە لە توانای ئەو لە بەیەکەوە بەستنەوەی هێڵەکان و دروستکردنی یاریی و دەرچوون بەرەو قووڵایی یاریی، ئەوەش ئەو تایبەتمەندییانەن کە وایکردووە ئەو ببێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی بارسا لە دوو وەرزی رابردوودا.

هەڵبژاردەی بەرازیل بەر لە دەستپێکی یارییەکانی مۆندیال، لە یارییەکی دیکەی دۆستانەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی میسر دەبێتەوە، لە کاتێکدا هەڵبژاردەکە لە کۆمەڵەی سێیەم بەرامبەر هەڵبژاردەکانی مەغریب، هایتی و سکۆتلاند یارییدەکات.

رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس01-06-2026