Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-05-2026

ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی نوێی باڵی سەربازیی حەماسی لە غەززە راگەیاند

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بەشدار موزەفەر

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رۆبۆتێکی ئیماراتی بانگ دەدات و سەماش دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-05-2026

رۆبۆتێکی ئیماراتی بانگ دەدات و سەماش دەکات

سوپای پاسداران: بە هاوئاهەنگیی ئێمە 23 کەشتی لە تەنگەی هورمز دەرباز بوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-05-2026

سوپای پاسداران: بە هاوئاهەنگیی ئێمە 23 کەشتی لە تەنگەی هورمز دەرباز بوون

ئیسرائیل: جێگرەوەی فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماسمان کردە ئامانج
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-05-2026

ئیسرائیل: جێگرەوەی فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماسمان کردە ئامانج

رووداو دیجیتاڵ

ئیسرائیل رایگەیاند، محەممەد عۆدە، فەرماندەی نوێی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی لە شاری غەززە کوشتووە، ئەوەش دوای کەمتر لە دوو هەفتە لە کوشتنی فەرماندەکەی پێش خۆی.

رۆژی چوارشەممە، 27ـی ئایاری 2026، سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە (شاباک) لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا پشتڕاستیان کردەوە کە محەممەد عۆدە، فەرماندەی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، رۆژی سێشەممە لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری غەززە کوژراوە.

حەماسیش لای خۆیەوە کوژرانی عۆدەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، فەرماندەکە لەگەڵ هاوژینەکەی و دوو لە منداڵەکانی لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە. رۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی سەتان کەس تەرمی عۆدە لە شاری غەززە بە خاک سپێردرا.

چوارەمین فەرماندە لە ساڵێکدا

محەممەد عۆدە چوارەمین فەرماندەی گشتیی کەتیبەکانی قەسامە کە ئیسرائیل لە سەرەتای جەنگی غەززەوە کوشتوویەتی. عۆدە دوای کوژرانی عیزەدین حەداد لە 15ی ئایاری ئەمساڵ، وەک بەرپرسی باڵی سەربازیی بزووتنەوەکە دەستبەکاربوو، بەڵام تەنیا 12 رۆژ لە پۆستەکەیدا مایەوە.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "عۆدە نێردرا بۆ لای هاوکارەکانی لە قووڵایی دۆزەخدا." کاتز ئاماژەی بەوەش کرد کە ئیسرائیل پابەندە بە لەناوبردنی هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا هەبووە و گوتی: "هەموویان مەرگیان بۆ نووسراوە، لە هەر کوێیەک بن."

پلانی "کۆچی ئارەزوومەندانە"

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە دەسەڵاتی حەماس لە کەرتی غەززە و باسی لە پلانێک کرد بۆ "کۆچی ئارەزوومەندانەی" دانیشتووانی غەززە و گوتی: "ئەو پلانە لە کاتی خۆی و بە رێگەی گونجاو جێبەجێ دەکرێت."

ئەمە لەکاتێکدایە، نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر هۆشداریی دابوو لە هەر پلانێک کە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرتی غەززە بێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لەوکاتەوەی رێککەوتنی ئاگربەست لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، 910 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە لە تشرینی یەکەمی 2023ەوە، لانیکەم 72803 فەلەستینی کوژراون. لە بەرامبەردا، لە هێرشە سەرەتاییەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل 1221 کەس کوژران.