Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووکاری بەرنامەکە

رووکاری بەرنامەکە

جیهان02-06-2026

Claude کێشەی تەکنیکی تێکەوت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر
بژار زوبێر02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێنتاگۆن نووسینگەی راگەیاندن لە رۆژنامەڤانان قەدەخە دەکات
جیهان02-06-2026

پێنتاگۆن نووسینگەی راگەیاندن لە رۆژنامەڤانان قەدەخە دەکات

فەرەنسا دەست بەسەر کەشتییەکی "کەشتیگەلی سێبەر"ـی رووسیادا دەگرێت
جیهان02-06-2026

فەرەنسا دەست بەسەر کەشتییەکی "کەشتیگەلی سێبەر"ـی رووسیادا دەگرێت

لە هێرشێکی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا 9 کەس کوژران
جیهان02-06-2026

لە هێرشێکی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا 9 کەس کوژران

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی سێشەممە، بەکارهێنەرانی بەرنامەی ژیریی دەستکردی (Claude) سەر بە کۆمپانیای (Anthropic)، رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بوونەوە و نەیانتوانی بچنە نێو ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕەکەیەوە. کۆمپانیاکە کێشەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، ئەندازیارەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەین.


بەکارهێنەران سەرەتا هەستیان بەوە کرد، وەڵامەکانی کلۆد دوا دەکەون، کاتی کردنەوەی ماڵپەڕەکە زۆر خاو بووەتەوە، یان لەپڕێکدا بەرنامەکە کار ناکات. زۆری نەخایاند، لە ماڵپەڕەکانی تایبەت بە چاودێریکردنی کێشە تەکنیکییەکان، سەدان سکاڵا تۆمارکران. بەکارهێنەران دەیانگوت ناتوانن بچنە نێو چاتەکەوە، چ لە رێگەی مۆبایل و چ لە رێگەی کۆمپیوتەرەوە.

بەکارهێنەران پەنایان بردە بەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس و وێنەی شاشەکانیان بڵاودەکردەوە کە تێیدا پەیامێکی هەڵەی کلۆد دەرکەوتبوو و دەڵێت: "بەهۆی کێشەیەکی چاوەڕواننەکراوەوە، کلۆد ناتوانێت وەڵامی پەیامەکەت بداتەوە." کێشەکە نەک تەنیا بەکارهێنەرانی ئاسایی، بەڵکو گەشەپێدەرانیشی گرتەوە کە ئەی پی ئای (API) و کۆدەکانی کلۆد بەکاردەهێنن.

کۆمپانیای ئەنترۆپیک لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا دانی بە کێشەکەدا نا و رایگەیاند، هۆکاری کێشەکەیان دۆزیوەتەوە و ئێستا خەریکی چارەسەرکردنین. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی ئەم گرفتە چی بووە.

بژار زوبێر
بژار زوبێر02-06-2026