Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جگەرەفرۆشێک. وێنە: رووداو- تەنیا بۆ گوزارشت لە جگەرە دانراوە

جگەرەفرۆشێک. وێنە: رووداو- تەنیا بۆ گوزارشت لە جگەرە دانراوە

تەندروستی02-06-2026

توێژینەوەیەکی 25 ساڵە؛ چەند زووتر واز لە جگەرەكێشان بهێنیت، باشتر فریای خۆت دەکەویت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

CDC رێکارەکانی پێدانی ڤاکسینی هەوکردنی جگەری لە منداڵان گۆڕی
تەندروستی02-06-2026

CDC رێکارەکانی پێدانی ڤاکسینی هەوکردنی جگەری لە منداڵان گۆڕی

راپەڕین؛ لە جەژندا 30 کەس تووشی پێوەدانی مار و دووپشک بوون
تەندروستی02-06-2026

راپەڕین؛ لە جەژندا 30 کەس تووشی پێوەدانی مار و دووپشک بوون

زانکۆی ماریلاندی ئەمریکی: نوێژکردن بەراورد بە گوێگرتن لە میوزیک نەخۆش ئاسوودەتر دەکات
تەندروستی02-06-2026

زانکۆی ماریلاندی ئەمریکی: نوێژکردن بەراورد بە گوێگرتن لە میوزیک نەخۆش ئاسوودەتر دەکات

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە چین دەریدەخات، چەند زووتر واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان بهێندرێت، مەترسییەکانی کەمتر دەبنەوە و کەسەکە باشتر فریای خۆی دەکەوێت.

توێژەرانی زانکۆی جێجانگ لە چین بۆماوەی 25 ساڵ چاودێریی 32 هەزار کەسیان کرد و بۆیان دەرکەوت، ئەوانەی زوو وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و لەبیرچوونەوە کەم بووەتەوە، بەراورد بەوانەی ماوەیەکی زۆر لە ژیانیاندا جگەرەکێش بوون.

هوی چێن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوانەی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، دوای حەوت ساڵ لە وازهێنانیان ئینجا جەستەیان بە تەواوی پاک بووەتەوە و گەیشتوونەتە ئاستی کەسێک کە جگەرەی نەکێشابێت.

پسپۆڕان کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە کەسەکە (سووڕی خوێنی باشتر دەبێت، دۆخی تەندروستیی دڵی باشتر دەبێت) ئەمەش خوێنی زیاتر و پاکتر بە مێشک دەدات.

کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان دوای 1 خولەک

* رێخۆشکردن بۆ بەشێرپەنجەبوونی خانەکان
* ناوپۆشی قوڕگ هەستیار دەبێت و کۆکە دەستپێدەکات
* بکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەم لەنێودەچن و  بۆنی ناو دەم ناخۆش دەبێت
* چینێکی تەنکی زەرد لەسەر ددانەکان دەنیشێت
* لێو، پووک و قوڕگ وشک دەبن
* 14 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* 11 خولەک لە ژیانت کەم دەبێتەوە
* چڵم دروستدەبێت

کاریگەرییەکانی نێرگەلەکێشان دوای 1 خولەک

* پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە
* 10٪ ئەگەری گیرانی لوولەکانی خوێن زیاددەکات
* 210 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* وکشبوونی نێوپۆشی لووت و دەم 
* کوشنی بەکتریاکانی نێو دەم
* سەرسووڕان و گێژبوون 
* پووکانەوەی هێلکۆکەی خانمان زیاد دەکات
* 5٪ ئەگەری نەزۆکبوون زیاددەکات
* سیکڵدانۆچکەکانی هەوای سییەکان لاواز دەکات
* هەناسەدان ئاسایی نامێنێتەوە
* هەندێکجار بینین لێڵ دەبێت
* هۆرمۆنی ترس و دڵەڕاوکی زیاد دەکات
* لێدانی دڵ خێرا دەبێت

شکار رێبوار
شکار رێبوار02-06-2026