Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

تورکیا01-06-2026

ئەردۆغان: ئیستەنبووڵ تاوەکو قیامەت بە تورکی و موسڵمانی دەمێنێتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوێک: لە تورکیا خوێندن بە زمانی دایک نییە
تورکیا02-06-2026

رێکخراوێک: لە تورکیا خوێندن بە زمانی دایک نییە

ئەردۆغان: گرژییەکانی نێو جەهەپە پێوەندییان بە ئێمەوە نییە
تورکیا01-06-2026

ئەردۆغان: گرژییەکانی نێو جەهەپە پێوەندییان بە ئێمەوە نییە

ئەردۆغان دەڵێ بە دوورگرتنی پرۆسەی چارەسەری لە دەمەقاڵێ ئەرکی دامەزراوەی سیاسییە
تورکیا01-06-2026

ئەردۆغان دەڵێ بە دوورگرتنی پرۆسەی چارەسەری لە دەمەقاڵێ ئەرکی دامەزراوەی سیاسییە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند ئیستەنبووڵ تورکییە و موسڵمانە و پەنا بەخوا هەتا قیامەتیش بە تورکی و موسڵمانی دەمێنێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2026 لە ئەنقەرە سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی کابینەی کۆماریی وڵاتەکەی کرد و لەگەڵ وەزیرانیدا تاوتوێی چەند تەوەرێکی رۆژەڤی کرد.  

سەرۆککۆماری تورکیا باسی مزگەوتی ئایاسۆفیای کرد و گوتی:"ئایاسۆفیا کە بانگی محەممەدی لە منارەکانییەوە بەرزدەبێتەوە، هاوکات بووەتە سیمبوڵی فەتحی مەزن، بەڵام ئەو سیمبوڵە ساڵانێکی زۆر گوناهـ و داماو کەوتبوو. دوای هەوڵێکی 86 ساڵە بە شکاندنی ئەو زنجیرانەی لە دەرگەی ئایاسۆفیا درابوون کە ئەمانەتی فاتیحە، ئێمە ئەو برینەی (فەتح)مان ساڕێژ کرد".

لە کاتی خۆپێشاندانەکانی گەزی پارک، لە چەند شوێنێکی ئیستەنبووڵدا دروشمی تایبەت بە دژایەتیی (فەتحکردنی ئیستەنبووڵ) نووسران.

ئەردۆغان لەم بابەتەدا رەخنە لە ئۆپۆزیسیۆن و بەتایبەتیش پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەگرێت. لە بەشێکی قسەکانیدا رەخنەی لە دروشمەکانی دژایەتیکردنی ئایاسۆفیا و ئیستەنبووڵ گرت و گوتی: "هەرچەندە پاشماوەکانی بیزەنتی کە دیوارەکانی ئیستەنبووڵ بە نووسینی (ستەم لە 1453 دەستیپێکرد) پیس دەکەن، هێشتا هەرسکردنی ئەمەیان بۆ سەختە، بەڵام ئیستەنبووڵ تورکییە و موسڵمانە، پەنا بەخوا هەتا قیامەتیش بە تورکی و موسڵمانی دەمێنێتەوە".  

ئایاسۆفیا.. لە کەنیسەوە بۆ مزگەوت

ئایاسۆفیا کە یۆنانییەکان کەنیسەی عەزیزە سۆفیای پێدەڵێن، ساڵی 532-537ی زایینی لەلایەن ئیمپراتۆری رۆم قوستنینەسی یەکەم دروستکراوە. دوای ئەوەی ساڵی 1453ی زایینی ئیستەنبووڵ لەلایەن عوسمانییەکانەوە کۆنترۆڵکرا، منارە و گومەز بۆ ئایاسۆفیا دروستکرا و کرایە مزگەوت کە بە ''مزگەوتی فەتحیە'' ناسێنرا. ساڵی 1934 بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا لە مزگەوتەوە کرایە مۆزەخانە.

دوای نزیکەی 86 ساڵ، رۆژی 24-7-2020 بە ئامادەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، دووبارە کرایەوە مزگەوت و یەکەم نوێژی هەینیی لێ کرا، هەنگاوەکەی تورکیا کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

حکومەتی تورکیا بڕیاریدا لەمەودوا ناوە فەرمییەکەی ئایاسۆفیا (مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا) بێت. هەروەها ئایاسۆفیا لەسەر میلاکی وەزارەتی کولتوورەوە گوێزرایەوە بۆ سەر میلاکی سەرۆکایەتیی کاروباری ئایینیی تورکیا و سێ پێشنوێژ، پێنج قورئانخوێن و ستافێکی بۆ دامەزرێندران.

کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان01-06-2026