رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە تەنیا 16 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بە نەختینە داوەتە بانکەکان. بەهای دیناریش بەرزبووە و 100 دۆلار 149 هەزار و 750 دینارە.
رۆژی دووشەممە، 31ـی تەممووزی 2023، دوای سێ رۆژ لە پشوو، بانکی ناوەندیی عێراق 210 ملیۆن و 290 هەزار و 35 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 16 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بە نەختینە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵەیە.
رەوەز میرزا، خاوەنی نووسینگەی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە، کاژێر 11:30پێش نیوەڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهای دینار بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوکات لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر 100 دۆلار 149 هەزار و 600 دینارە.
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار 150 هەزار و 500 دینار بوو.
بە هۆکاری ئەوەی ئەمریکا 19ـی ئەم مانگە مامەڵەکردن بە دۆلاری لە 14 بانکی عێراقی قەدەخە کرد، بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتە 158 هەزار دینار.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر بە دۆلار بەرزبکاتەوە.

.jpg&w=3840&q=75)

