رووداو دیجیتاڵ
سکرتێری ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد دەڵێت، پار لە پارێزگەکە 2064 کۆمپانیا دامەزراون و 389 کۆمپانیاش داخراون.
فەردانی گۆکدەرە، سکرتێری ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد ئامارەکانی پەیوەست بە ژمارەی کارگە و کۆمپانیاکانی لە ساڵانی 2020-2024 بڵاوکرەوە.
گۆکدەرە رایگەیاند، لە ساڵانی 2020-2024 لە ئامەد 10 هەزار و 112 کۆمپانیا دامەزراون و هەزار و 690 کۆمپانیا داخراون.
سکرتێری ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد ئاماژەی بەوە کرد، پار ژمارەی دامەزراندنی کۆمپانیاکان، بەراورد بە پێرار بە رێژەی 3.41٪ کەمیکردووە؛ پار ژمارەی داخستنی کۆمپانیاکان بەراورد بە پێرار، بە رێژەی 17.58٪ زیادیکردووە.
گۆکدەرە باسی لەوەش کرد، پار دوو هەزار و 64 کۆمپانیا دامەزراون و 389 کۆمپانیاش داخراون.
سکرتێری ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد راشیگەیاند، دامەزراندنی کارگە لە ئامەد بەراورد بە پێرار، بە رێژەی 38.71٪ کەمیکردووە؛ داخستنی کارگەکانیش بەراورد بە پێرار بە رێژەی 200٪ زیادیکردووە.
لەبارەی ئەندامانی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد، گۆکدەرە ئاماژەی بەوە کرد: ''لە ساڵی 2024ەوە ژمارەی ئەندامانی ژوورەکە گەیشتووەتە 24 هەزار و 473 کەس''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ