یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 72 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

24-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەگەری ئاگربەستی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، ئەمڕۆ دووشەممە بووە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت.
 
رۆژی دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 8 سەنت دابەزی و بە 72 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 10 سەنت دابەزی و بە 68 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
 
هەفتەی رابردوو، بەهۆی گەمارۆی نوێی نەوتی لەسەر ئێران و هەروەها پلانی نوێی ئۆپێک پڵەس، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
شاندی ئەمریکا لە سعودیە رۆژی یەکشەممە لەگەڵ نوێنەرانی ئۆکراینا دانوستاندنیان کرد، ئەمڕۆش بڕیارە لەگەڵ نوێنەرانی رووسیا گفتوگۆ بکەن.
 
ئەگەری بەدیهاتنی ئاگربەست لەنێوان ئۆکراینا و رووسیا دەبێتە هۆکار بۆ گەڕانەوەی نەوتی رووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهان.
 
هەرچەندە لە مانگی چوارەوە بەپێی رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس دەبێت نەوتی زیاتر بخرێتەڕوو، بەڵام رۆژی پێنجشەممە ئەو گرووپە خشتەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە؛ ئەو وڵاتانەی کە پێشتر نەوتی زیاترین بەرهەمهێناوە، دەبێت قەرەبووی زیادەی نەوتی خۆیان بکەنەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان کەم بکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە