یەک دۆلار لە 70 هەزار تمەن نزیکدەبێتەوە

23-10-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران، رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بەردەوامە لە دابەزین.
 
لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، نرخی هەر دۆلارێک ئەمڕۆ گەیشتە 68 هەزار و 850 تمەن. ئەوە لەکاتێکدایە، دوو رۆژ پێش ئێستا هەر دۆلارێک بە 64 هەزار و 250 تمەن بوو. دوێنێ (سێشەممە) گەیشتە 67 هەزار تمەن.
 
لە هەرێمی کوردستان، دابەزینی تمەن زیاترە وەک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئێستا 100 دۆلار بەشێوەی حەواڵە بەرامبەر 6 ملیۆن و 900 هەزار تمەنە؛ بە شێوەی کاشیش بەرامبەر 6 ملیۆن و 700 هەزار تمەنە. بەم پێیە، هەر دۆلارێک بە 69 هەزار تمەنە.
 
ئەمە نزمترین ئاستی نرخی تمەنە بەرامبەر بە دۆلار لە شەش مانگی رابردوودا.
 
هەواڵەکانی تایبەت بە ئەگەری بەهێزیی وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەی سەرەتای ئەم مانگەی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، ترس و دوودڵی لەنێو بازرگانانی دراو لە ئێران دروستکردووە. بەو هۆیەوە خواست بۆ کڕینی دۆلاری ئەمریکی لەبازاڕدا زیادبووە.
 
لەدوای هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی نێوەڕاستی نیسانی ئەم ساڵی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 7 ملیۆن تمەن؛ لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە 70 هەزار تمەن.
 
شرۆڤەکارانی بازاڕی دراوی ئێران پێیانوایە شکاندنی ئاستی 65 هەزار تمەن، دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بەهای دۆلار ئاستی 70 هەزار تمەن تاقیبکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی کشتوکاڵ: بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما نرخی مریشک بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی مریشک 300 دینار لە پەلەوەرخانەکان بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی هاتنی وەرزی سەرما و کەمیی خستنەڕووە.