رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە بە ناجێگیری مایەوە و ئاراستەیەکی روونی نییە. زێڕ لە بازنەیەکی سنوورداردا ئۆنسەیەکی لە نزیک 4340 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاسۆی مانەوەی سوودی بانکی لە ئاستێکی بەرزدا گوشاری بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.
هەرچەندە زێڕ وەک پەرژینێک لە دژی هەڵاوسان کاردەکات، بەڵام لە ژینگەیەک کە سوودی بانکی بەرزە، سەرنجڕاکێشییەکەی بۆ وەبەرهێنان لە دەستدەدات.
کریس وێستۆن، سەرۆکی لێکۆڵینەوەی بازاڕ لە کۆمپانیای راوێژکاریی (پێپەر ستۆن) لەوبارەیەوە رایگەیاند، "ئەم هەفتەیە ئاماری ئابووری کەم لە ئەمریکا بڵاودەبنەوە و وەبەرهێنەران چاویان لە لێدوانی بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەمریکایە لەسەر ئەوەی ئایا ئەگەری زیاتر بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا هەیە یان سوودی بانکی لە ئاستی ئێستای دەمێنێتەوە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "نرخی زێڕ بە ئەگەری زۆرەوە کاردانەوەش پێشان دەدات بەرامبەر بە نرخی نەوت و رووداوە جیۆسیاسییەکانی پەیوەست بە جەنگی ئێرانەوە."

.jpg&w=3840&q=75)

