40 ناوچەی گەشتیاریی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون

24-07-2018
سیامەند کەریم
کۆمپانیا گەشتیارییەکان و دەستەی گەشتوگوزار هەماهەنگیان نییە
کۆمپانیا گەشتیارییەکان و دەستەی گەشتوگوزار هەماهەنگیان نییە
نیشانەکردن هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لە ماوەی شەش ساڵی رابردوو تاوەکو ئێستا، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان 40 شوێنیان وەک ناوچەی گەشتیاری مێژوویی دەستنیشان کردووە، بەڵام ئەو ناوچە گەشتیارییانە هیچ داهاتێکیان نەبووە. 


خاوەن کۆمپانیایەکی گەشتیاری هۆکاری ئەوەی کە گەشتیاران سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان ناکەن، دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان دەستەی گەشتوگوزار و کۆمپانیا گەشتیارییەکان، بەڵام گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت، یاساکانی عێراق رێگرن لە وەبەرهێنان لە شوێنە گەشتیاراییەکان. 

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار ناوچەی گەشتیاری هەن و حکومەتیش پلانی داناوە بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتووە سەرنجی گەشتیاران بۆ ئەو شوێنە مێژووییانە رابکێشێت. 


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە