بەرهەمی کشتوکاڵی هه‌وراميیه‌كان هەناردەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەکرێت

24-07-2017
رێبین یارئەحمەد
یەکێک لە سەرچاوە داهاتەکانیان بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیانە
یەکێک لە سەرچاوە داهاتەکانیان بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیانە
نیشانەکردن هه‌وراميیه‌كان
A+ A-

رووداو - هەڵەبجە 

هه‌وراميیه‌كان له‌ هه‌موو بارودۆخێكدا به‌ پشت به‌ستن به‌ توانا و هێز و بازووى خۆيان توانيويانه‌ خۆژێن بن و پێويستيان به‌ هيچ شوێنێكى ديكه‌ نه‌بێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ پێدوايستيیه‌كانيان هێنده‌ لێيان زيادبووه‌، ناردوويانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ى خۆيان.

ئەوان بە باخ و بەرهەمەکانی دیکەیان توانیویانە هەم خۆیان بژێینن، هەم بیکەنە سەرچاوەی داهات و بەشێکی هەناردەی ناوچەکانی دیکە بکەن.

ئێستا وه‌رزى پێگه‌يشتنى هه‌ڵوژه‌ و قه‌يسيیه‌، دواتريش هه‌نجير و  ترێ و گوێزيش پێده‌گه‌ن، هه‌وراميیه‌كان له‌و به‌روبوومانه‌دا تواناى خۆژێنيان هه‌يه‌ و ده‌يانێرن بۆ ناوچه‌كانى ديكه‌ش.

له‌ نه‌بوونى ساردكه‌ره‌وه‌دا، هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانيان وشكده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ درێژايى ساڵ به‌كاريانده‌هێنن، له‌ به‌رهه‌مه‌ وشكراوه‌كانيشدا دەوڵه‌مه‌ندن، هێنده‌ له‌ پێداويستى خۆيان زياتره‌ له‌ بازاڕه‌كان ده‌يفرۆشن له‌ مێژه‌ هه‌وراميیه‌كان چاوه‌ڕێى ده‌ستى كه‌سيان نه‌كردووه‌ و خۆژێن بوون.

هه‌وراميیه‌كان باخه‌كانيان به‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى داهاتى گه‌وره‌ ده‌زانن، ئه‌و كاتانه‌شى به‌رهه‌مه‌كانيان هێنده‌ ئه‌رك و ماندوو بوونيان نه‌بووه‌، وازيان لێنه‌هێناون و ده‌ڵێن نيشتمانمانه‌ و خۆشه‌ويسته‌، بۆ رۆژى ره‌ش سوودى خۆيان هه‌ر هه‌يه‌.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە