زێڕ ریکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوە تۆمار کرد

22-04-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمرۆ سێشەممە نرخی زێڕ بەراورد بە رۆژێک پێشتر زیاتر بەرزبووەوە. دووبارە ریکۆدێکی نوێی تۆمارکرد و یەک ئۆنسەی بە 3490 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی دووشەممەش نرخی زێڕ  ریکۆردێکی نوێی تۆماکرد، بەڵام دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی تووندی لە جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا گرت، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ خێراتر بوو.
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمرۆ سێشەممە لە 3424 دۆلارەوە بۆ 3490 دۆلار بەرزبووەوە و بەوپێیەش 66 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە مێژوودا.
 
نرخی زێڕ رۆژی دووشەممەش لە 3325 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 3424 و بەوپێیەش نزیکەی 100 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. 
 
خێرایی بەرزبوونەوەکانی نرخی زێڕ ئەوەندەیە کە رۆژانە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات.
 
رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترمپ دووبارە داوای لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا کرد سوودی بانکی دابەزێنێت.
 
بەڵام جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندی هەفتەی رابردوو لە وتارێکدا رایگەیاند: " پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا بەرچاویانی ناڕوون کردووەوە چاوەڕێی داتای نوێ دەکەن بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر سوودی بانکی بدەن."
 
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "هێرشەکانی ترەمپ بۆ سەر سەرۆکی بانکی ناوەندی و پێناسە گومرکییەکان، بوونەتە هۆکار بۆ تەشەنەکردنی مەترسی و نادڵنیایی لە بازاڕەکاندا و ئەوەش بازرگانان و وەبەرهێنەرانی بەرەو کڕینی زێڕ هانداوە."
 
دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوە ئابووری ئەمریکا رووبەڕووی سستبوونەوە دەبێتەوە و داوای لە بانکی ناوەندی کرد سوودی بانکی کەمبکاتەوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.