لیرەی سووری بەرزبووەوە و تمەنی ئێرانی لە دابەزین بەردەوامە

21-12-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهای لیرەی سووری جارێکی دیکە بەرزبووەوە. تمەن زیاتر دابەزی و دینار و لیرەی تورکی جێگیرن.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 375 هەزار دینارە".
 
رۆژی پێنجشەممە، 19-12-2024، ملیۆنێک لیرەی سووری بۆ 300 هەزار دینار دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 16-12-2024 یەک ملیۆن لەو دراوە گەیشتە 700 هەزار دیناری عێراقی.
 
بەهای دینار جێگیرە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 150 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ هەر ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 410 لیرەی تورکییە.
 
تمەنی ئێرانی لە دابەزین بەردەوامە و ئەمڕۆ بە شێوەی حەواڵە 100 دۆلار بەرامبەر 7 ملیۆن و 780 هەزار تمەنە.
 
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەمشێوەیەیە:
 
100 یۆرۆ، 157 هەزار دینار.
100 پاوەند، 187 هەزار دینار.
1000 کرۆنی سوێدی، 122 هەزار و 500 دینار.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.