رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بەرزترین ئاستدایە و نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار 21 بە 635 هەزار دینارە. هەروەها بەهای دینار جێگیرە؛ تمەن و لیرەی تورکیاش لە نزمیدان.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 665 هەزار دینارە".
بە گوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، هەر ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 725 هەزار دینارە و عەیار 18ـیش بە 545 هەزار دینارە.
بەهای دراوەکان
بەهای دینار چەند رۆژێکە جێگیرە. حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 147 هەزار و 100 دینارە".
هەر ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 700 لیرەی تورکییە. هاوکات ملیۆنێک لیرەی سووری بە 142 هەزار دینارە. هەروەها 100 دۆلار 9 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە بە حەواڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ