رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە سەرەتای ئەم هەفتەیە، هەر مسقاڵێک زێڕ لە هەرێمی کوردستان 13 هەزار دینار بەرزبووەوە.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 483 هەزار دینارە، هەروەها عەیار 21 بە 563 هەزار دینارە.
16ـی ئەم مانگە مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 550 هەزار دینار و عەیار 18 بە 470 هەزار دینار بوو.
جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر ئاماژەی بە جۆرەکانی دیکەی زێڕ کرد و گوتی، نرخی مسقاڵێک عەیار 22 بە 590 هەزار دینارە و عەیاری 24ـی 643 هەزار دینارە.
شەممەی رابردوو مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 628 هەزار دینار و عەیار 22 بە 575 هەزار دینار بوو.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی بە 2623 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکاری بەرزبوونەوەکەی دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکییە بەراورد بە دراوەکانی دیکە.
رۆژی دووشەممەش نرخی زێڕ 2٪ بەرزبووەوە، بەوپێیەش لە دوو رۆژی رابردوودا، واتا لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ نزیکەی 80 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ