رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ و پێرێ بەهای دینار زیاتر بەرزبووەوە. ئەمڕۆ 100 دۆلار بە زیاتر لە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە ئەمەش نزیکەی 3000 هەزار دینار کەمترە بەراورد بە رۆژانی پێشوو.
رۆژی دووشەممە 16ـی ئۆکتۆبەری 2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بە 157 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت."
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 157 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ (یەکشەممە) لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە زیاتر لە 159 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا؛ رۆژی پێشتریش 100 دۆلار بە 160 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.


