رووداو دیجیتاڵ
زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسەی گەیشتە 3280 دۆلار.
ناڕوونییەکانی پەیوەست بە پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا و دابەزینی بەهای دۆلار بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ.
بەو پێیەش نرخی زێڕ لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 50 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی شرۆڤەکاران دەربازکردنی بەربەستی 3230 دۆلار رێگەی بۆ زێڕ خۆش کردووە بگاتە ئاستێکی نوێی مێژوویی دیکە و نزیکترین ئاست کە دەتوانێت پێ بگات 3300 دۆلارە.
شەڕی بازرگانی ئێستا باڵی کشاندووە بەسەر بازرگانیی جیهاندا کە بە ئەگەری زۆرەوە سستبوونەی ئابووری ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهانی لێدەکەوێتەوە.
ئەگەری سستبوونەوەی ئابووری ئەمریکا، بەهای دۆلاری ئەمریکی دابەزاندووە.
پێنوێنی دۆلار کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی دەپێوێت، رۆژی چوارشەممە دابەزی و ئێستا 99.7ـە.
دابەزینی بەهای دۆلار لە لایەکی دیکەوە خواست بۆ کڕینی زێڕ بەرزدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ