رووداو دیجیتاڵ
بەهای لیرەی سووری بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتووە بە بەرزترین ئاستی چەند ساڵی رابردوو، تەنیا لە دوو رۆژی رابردوو زیاتر لە 250 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، 14-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "یەک ملیۆن لیرەی سووری ئەمڕۆ بە 550 هەزار دینارە".
رۆژی پێنجشەممە یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 290 هەزار دینار بوو، ئەمڕۆش کاتی کردنەوەی بازاڕ 390 هەزار دینار بوو. رەوەز میرزا دەڵێت: "هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای لیرە دەگەڕێتەوە بۆ خواستی زۆر و کەمیی لیرە لە بازاڕدا".
پێش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە 08-12-2024، ملیۆنێک لیرە بە 100 هەزار دینار بوو، دواتر چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەر بەهاکەیدا هات و ئەمڕۆ گەیشتە بەرزترین ئاست.
بەهای لیرە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەرامبەر بە دۆلار جیاوازە. لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان یەک دۆلار بە 11 هەزار لیرەیە، بەڵام لە شام بە 14 هەزار لیرەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ