لیرەی سووری گەیشتە بەرزترین ئاست و تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی

12-12-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهای لیرەی سووری گەیشتە بەرزترین ئاستی چەند ساڵی رابردووی. هەروەها تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی لەدەستدا.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "یەک ملیۆن لیرەی سووری ئەمڕۆ بە 290 هەزار دینارە".
 
پێش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە 08-12-2024، ملیۆنێک لیرە بە 100 هەزار دینار بوو، دواتر چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەر بەهاکەیدا هات و دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕ یەک ملیۆن لیرە بە 240 هەزار دینار بوو.
 
بەهای دراوەکانی دیکەش بەرامبەر دۆلار بەمشێوەیەیە:
 
100 دۆلار بە 150 هەزار و 250 دینارە
100 دۆلار بە 7 ملیۆن و 435 هەزار تمەنە
100 دۆلار بە 3400 لیرەی تورکییە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.