وەزیری وزەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر

11-12-2018
رووداو @Rudawkurdish
سەرۆک بارزانی لە پێشوازیی وەزیری وزەی ئەمریکا
سەرۆک بارزانی لە پێشوازیی وەزیری وزەی ئەمریکا
نیشانەکردن رێک پێری
A+ A-

رووداو - هەولێر

رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 11-12-2018) گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازی لێکرا.

سەنگەر عەبدولرەحمان، پەیامنێری رووداو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند "وەزیری وزەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر و کۆبوونەوەی گرنگ دەکات سەبارەت بە وزە".


 بڕیارە وەزیری وەزەی ئەمریکا و شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش کۆببنەوە.

سەردانەکەی رێک بێری، وەزیری وەزەی ئەمریکا پەیوەندی بە ئاییندەی وزە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەیە، بەتایبەتی لە بوارەکانی نەوت و گاز، بە تایبەتیتریش لە بابەتی نەوتی کەرکووک.

وەزیری وەزەی ئەمریکا شاندێکی باڵای لەگەڵدایە، لەوانە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە راوێژکار و دیپلۆماتکار یاوەری شاندەکەن.

 

پرۆفایلی ریک پێری: 

- ناوی جەمیس ریچارد پێری-یە
- 4ـی ئاداری 1950 لە تێکساس لەدایکبووە
- لە 1989ـوە ئەندامی پارتی کۆمارییەکانە 
- سەرمایەکەی دوو ملیۆن دۆلارە 
- لەنێوان ساڵانی 1985 بۆ 1991، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بووە لە تێکساس
- لەنێوان 1991 بۆ 1999 کۆمیسیاری کشتوکاڵ بووە لە تێکساس
- 1999 بۆ 2000 ئەفسەری یەکەمی تێکساس بووە
- 2000 بۆ 2015 حاکمی ویلایەتی تێکساس بووە
- لە ئاداری 2017ـەوە وەزیری وزەی ئەمریکایە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە