رووداو - دهۆک
لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە دهۆک دەستپێدەکات.
موحسن تاهیر، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە پارێزگای دهۆک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە رۆژی شەممە 13-10-2018ـەوە لە ناوچە شاخاوییەکان و گوندەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت و هەر ماڵێک 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت، لە بەرامبەردا 45 هەزار دینار وەردەگیرێت.
ئەو نەوتە سپییەی لە دهۆک دابەشدەکرێت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی پارێزگاکە نێردراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا بەشی ناوچە شاخاوییەکان نێردراوە.
موحسن تاهیر رایگەیاند، چاوەڕوانی نەوتی زیاترن لەلایەن بەغداوە بنێردرێت چونکە پارێزگای دهۆک پێویستی بە 500 ملیۆن لیتر نەوتی سپیی بۆ ئەوەی هەر ماڵێک 200 لیتری پێدرێت.

