رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە کە لە رۆژی 8-3 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و لە 30-3-2023 کۆتاییدێت.
دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی لە رۆژی چوارشەممە دەستپێدەکات و خانەنشینیی پێشمەرگەش دوایین شوێنە کە لە رۆژی پێنجشەممە،30-3-2023 مووچە وەردەگرێت.
دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان بەمشێوەیە دەبێت وەک لە خشتەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
- رۆژی چوارشەممە 8-3-2023
مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت
- رۆژی پێنجشەممە 9-3-2023
دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە + لیواکان دابەشدەکرێت
- رۆژی یەکشەممە 12-3-2023
مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە [یەکەی 70 و 80 ] دابەشدەکرێت
- رۆژی 13-3-2023
وەزارەتی دارایی و ئابووری
- رۆژی 15-3-2023
وەزارەتی ناوخۆ
بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگە نەوتییەکان
رەگەزنامە
- رۆژی 16-3-2023
هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون
کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون
زیندانی سیاسییەکان
- رۆژی 19-3-2023
وەزارەتی پەروەردە
- رۆژی 20-3-2023
ئەنجوومەن و دەزگەی ئاسایش
کاروکاروباری کۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستی تایبەت
- رۆژی 22/23-3-2023
وەزارەتی داد
ئەنجوومەنی دادوەری
وەزارەتی ئەوقاف
مافی مرۆڤ
دەستەی دەستپاکی
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی ژینگە
دەزگەی مین
ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن
دیوانی چاودێری دارایی
- رۆژی 26-3-2023
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی بازرگانی
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
- رۆژی 27-3-2023
خانەنشینی شارستانی
- رۆژی 28-3-2023
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی کارەبا
- رۆژی 29-3-2023
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- رۆژانی 30-3-2023
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتیی پەرلەمان
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
خانەنشینی پێشمەرگە
مانگی رابردوو رۆژی 6ی شوباتی 2023 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2023 کرد و لەو رۆژەدا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا.
لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن.


.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)