نرخی 100 دۆلار 155 هەزار دیناری تێپەڕاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دابەزین بەردەوامە و لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار 155 هەزار دیناری تێپەڕاند. 
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 6-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 154 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە کاتی داخستنیدا بووە 155 هەزار و 700 دینار.
 
لە هەولێریش 100 دۆلاری ئەمریکی لە کاتی داخستنی بازاڕدا 155 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا. 
 
دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دینار زیاتر دابەزی.
 
ئاڵوگۆڕکارانی دراو هۆکاری دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی بۆ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەگەڕێننەوە، بەتایبەت شەڕی ئیسرائیل و لوبنان و ئەگەری وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی سێشەممەی رابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لەلایەن ئیسرائیلەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە