رووداو دیجیتاڵ
سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ خۆڕاگری پێشانداوە و بە باشی توانی بەرگری لە ئاستی 2640 دۆلار بکات.
یەک ئۆنسە زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە 2643 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ تاوەکو 2654 دۆلار بەرزبوویەوە، بەڵام دوای نیوەڕۆ بۆ 2640 دۆلار دابەزی.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە ئامارەکانی وەزارەتی کاری ئەمریکا ئاماژە بۆ بەهێزبوونەوەی بازاڕی کاری ئەو وڵاتە دەکەن کە دەکرێت بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی بەدواوە بێت.
ژمارەی هەلی کاری کراوە لە ئەمریکا لە مانگی 10ـی ئەم ساڵ بەرزبووەتەوە بۆ 7.74 ملیۆن هەلی کار. ژمارەکە لە ئاستی پێشبینییەکان بەرزتر بووەتەوە.
دوێنێ سێشەممە، کریستۆفەر والەر، بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەن لە مانگی داهاتوو سوودی بانکی کەمبکەنەوە، بەڵام داتاکان دەتوانن کاریگەری لەسەر بڕیاری بانکی ناوەندی دابنێن.
کەمکردنەوەی سوودی بانکی، دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕی لێدەکەوێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ