سێشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت

04-06-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەست رووداو کەوتووە، رۆژی سێشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە 04-06-2023، لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، رۆژی سێشەممە، 06.06.2023، مووچەی مانگی ئایاری لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
 
لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە رێکخراونەتەوە. هەر لیوایەک لە چوار فەوج کراوەتە سێ فەوج.
 
ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، ئەو پارەیەش بۆ 13 لیوایە و نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.