Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زێڕ لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زێڕ لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری02-02-2023

نرخی زێڕ ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد؛ ئۆنسەیەک بە 1951 دۆلارە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بڕوا کیانی
بڕوا کیانی02-02-2023

بابەتی پەیوەندیدار

بەندەرەکانی عێراق بۆ رووداو: ئەم ساڵ قۆناخی کردەیی کارەکانی رێگەی گەشەپێدان دەستپێدەکات
ئابووری01-06-2026

بەندەرەکانی عێراق بۆ رووداو: ئەم ساڵ قۆناخی کردەیی کارەکانی رێگەی گەشەپێدان دەستپێدەکات

نرخی زێر بۆ نزیکەی 4518 دۆلار دابەزی
ئابووری01-06-2026

نرخی زێر بۆ نزیکەی 4518 دۆلار دابەزی

نرخی نەوت زیاتر لە 2 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری01-06-2026

نرخی نەوت زیاتر لە 2 دۆلار بەرزبووەوە


رووداو دیجیتاڵ 

دوای بڕیاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بە رێژەی 0.25% و، گوتاری سەرۆکی بانکەکە بۆ بەردەوامیی شەڕیان دژی هەڵاوسان، نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەربەستی 1950 دۆلاری تێپەڕاند. هاوکات نرخی نەوتیش کەمێک بەرزبووەوە. 
 
نزیکەی ساڵێکە نرخی زێڕ بەو ئاستە بەرزنەبووەتەوە. بەشێکی دیکەی هۆکاری بەرزبوونەوەکەی، دابەزینی بەهای دۆلارە بەهۆی گوتەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە رایگەیاند: داتاکانی هەڵاوسان لە سێ مانگی رابردوودا دەریدەخەن کەمبوونەوەیەکی دڵخۆشکەر لە ئەنجامی هەنگاوەکانمان بەدەستهاتووە.
 
بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا بەو رێژەیە بۆ مانگی شوبات، کەمترینە لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا. 
 
بەردەوامیی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی کاریگەری لەسەر بەهای دۆلار بەرامبەر سەبەتەی دراوەکان دەبێت، بەوهۆیەشەوە بازرگانان روو لە کڕینی زێڕ دەکەن کە وەکو کانزایەکی سەلامەت لەو دۆخانەدا ناو دەبرێت. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2-2-2023، کاژێر 07:00 بەکاتی هەولێر، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 1951 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، نرخی زێڕیش بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو تاوەکو 1969 دۆلار بەرزبووەوە. 
 
نرخی 1950 دۆلار وەکو هێڵێکی بەرگری بوو بۆ نرخی زێڕ، ئێستا کە ئەو هێڵەی تێکشکاندووە، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر نرخەکەی بەرزببێتەوە و نزیک ببێتەوە لە 2000 دۆلار. 
 
ساڵی رابردوو لە مانگی نیسان نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە دوو هەزار و 78 دۆلار کە بەرزترینە تاوەکو ئێستا تۆمارکرابێت. لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە، نرخی زێڕ بە رێژەی 8% زیادیکردووە.
 
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
 
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 535 هەزارە

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 490 هەزارە

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 470 هەزارە

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 400 هەزارە
 
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
 
بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە رۆژی چوارشەممە، نرخی نەوت بەرزبووەوە؛ ئەوەش دوای بڕیاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا و دابەزینی بەهای دۆلار. 
 
هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 65 سەنت بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس 71 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 
 
لەگەڵ ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا تەنیا 25 خاڵ سوودی بانکی بەرزکردەوە، بەڵام بەڵێنی بەردەوامیی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی دا وەکو شەڕی بەردەوامیان دژی هەڵاوسان. بەوهۆیەوە بەهای دۆلار دابەزی. 

 

 

بڕوا کیانی
بڕوا کیانی02-02-2023