دەرچوویێکی پۆلی 12 بە کۆنمرەی 98 داوای روونکردنەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات
خوێندکارێک بە کۆنمرەی 98 بە پارالێڵ لە بەشێکی پزیشکی لە زانکۆ وەرگیراوە، بەڵام دەڵێ خوێندکاری هەیە بە هەمان کۆنمرەی ئەو لە هەمان بەش ناوی گەڕاوەتەوە کە بەخۆڕایی بخوێنێت، بۆیە داوای روونکردنەوە دەکات.