رووداو- تاران
بە بڕیاری سەرۆکی شارەوانی تارانی پایتەختی ئێران، درووشمی "مردن بۆ ئەمریکا" لەسەر دیواری باڵەخانەکانی ئەو شارە رەشدەکرێنەوە و ئەو بڕیارە لە رۆژانی رابردوودا کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سڕینەوەی درووشمی "مردن بۆ ئەمریکا" لەکاتێکدایە، کە لەماوەی 36 ساڵی رابردوودا لە زۆربەی بۆنە فەرمی و نافەرمییەکاندا ئەو درووشمە گوتراوەتەوە، سڕینەوەی ئەو درووشمانەش بە گۆڕانکارییەک دادەندرێت لە تێڕوانینی ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ