رووداو دیجیتاڵ
200 ساڵە، ئیسپانیا پێ نانێتە ساڵی نوێ تاوەکو فێستیڤاڵی شەڕە هێلکە سازنەکرێت، هیچ شوێنێکیش لە شارۆچکەی ئیبی لە پارێزگەی ئەلکانتێ گونجاوتر نییە بۆ ئەم فێستیڤاڵە.
لەو رۆژەدا ئیسپانییەکان بە جلی سەربازییەوە یەکدی هێلکەباران دەکەن و ئارد بەیەکتردا دەکەن.
بەشداربوویێکی فێستیڤاڵەکە دەڵێ "نەریتێکی مەزنە. کەمین ئەوانەی ئەم نەریتەیان بەرز راگرتووە، بەڵام شانازی دەکەین کە فێستیڤاڵەکە بەردەوامە."
هەر کە سەربازەکان لە هێلکەباران و ئارد بەیەکترداکردنی یەکدی ماندوو دەبن، ئەمە واتا کاتی شەڕی یاریی ئاگرینە و پرووشکی ئاگر بەڕووی یەکدا دەپرژێنن.
بەشداربوویێکی دیکە دەڵێ "شەڕەکە بۆ ئێمە قورس بووە، بەڵام ئێمە 15 کەسین، هەرچەندە بەرگریی باشیشمان کردووە."
ئەم فێستیڤاڵە هاوکاتە لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی شارەوانیی شارۆچکەی ئیبی.
بەشداربووان بە گاڵتە شەڕی هێلکە و یاری ئاگرین دەکەن، گوایە سەرۆکە نوێیەکەی شارەوانی بە کودەتا هاتووەتە دەسەڵات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ