ئەو گەنجە 28 ساڵانە کێیە دەیەوێت ببێتە سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا؟

30-06-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کەسێکی تەمەن 28 ساڵان کە بە رووی هەموواندا زەردەخەنە دەکات و سێڵفییان لەگەڵدا دەگرێت، چاوی لەوەیە ببێتە سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا، ئەو کەسە جۆردن باردێلایە، یاخود ئەگەر بە فەرەنسی ناوەکەی بڵێی "ژۆغدان باغدێلا."
 
لە دایکبووی 13ـی ئەیلوولی 1995ـە و لە تشرینی دووەمی 2022ـەوە، سەرۆکی پارتی بەرەی نیشتمانییە، ئەو پارتە راستڕۆ تووندڕۆیەی کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت.
 
باردێلا لە تەممووزی 2019ـەوە تا ئێستاش ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپایە، پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی پارت، لە 2019 تا 2022 جێگری سەرۆکی پارتەکەی بووە.
 
لە 2018 تا 2021، پۆستێکی دیکەی هەبووە، وەک بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوانی وڵات کە سەر بە پارتی بەرەی نیشتمانییە.
 
هەروەها لە 2017 تا 2019 گوتەبێژی پارتی بەرەی نیشتمانی بووە و لە ساڵی 2015ـەشەوە ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمی ئیلێ دو فغانسە. 
 
باردێلا لە ساڵی 2020ـەوە لەگەڵ خوشکەزایێکی ماری لوپێندا لە پەیوەندیی خۆشەویستیدایە، کچەکە ناوی نلوێن ئۆلیڤیێ-یە. هەر ئەوەش بوو کە وایکرد، رەخنە لە پارتەکەی لوپێن بگیرێت بەوەی بە خزمخزمێنە باردێلای هێناوەتە پێشەوە و کارئاسانی بۆ کردووە تا ببێتە سەرۆکی پارتەکە و ئێستاش بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
 
باردێلا و خۆشەویستەکەی بە فەرمی ژیانی هاوژینییان پێکنەهێناوە. 
 
لە قوتابخانەی ئامادەیی، لە بواری ئابووری و زانستە رامیارییەکان خوێندوویەتی، دوای ئەوە بۆ ماوەیەک لە زانکۆی سۆربۆنی پاریس لە بەشی جوگرافیا خوێندوویەتی، بەڵام دواتر زانکۆی جێهشتووە بۆ ئەوەی لە سیاسەتدا کار بکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موئەیەد عەبدولڕەحمان

دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد

دکتۆر موئەیەد عەبدولرەحمان قوچی، دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی دەستەی گشتیی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان لە کەنەدا کۆچی دواییکرد و رۆژی چوارشەممە لە هەولێر کۆڕێکی ماتەمینی بۆ رێکدەخرێ.