کرملین: پوتین هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە

29-10-2014
گۆران شێخ مستەفا
نیشانەکردن پوتین
A+ A-

رووداو - AFP

کرملین دەنگۆیەكانی پەیوەست بە تەندورستی فلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا رەتدەکاتەوە کە هەندێک لە دەزگا راگەیاندنەکانی رۆژئاوا لەم ماوانەی دوایی بڵاویانکردبووەوە کە گوایە پیاوە بەهێزەکەی رووسیا تووشی شێرپەنجە هاتووە.

دیمیتری بیسکۆف، گوتەبێژ بەناوی کرملین لە لێداونێکدا رایگەیاند: "ئەمە تەنیا پێشبینییە، بۆ بێدەنگکردنیشیان (ئەو کەسانەی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە)، هەموو شتێک وەک خۆیەتی".

رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی هەفتەی رابردوو بڵاویکردەوە، کە پوتین بەدەست یەکێک لە قۆناخەکانی کۆتایی شێرپەنجەی پەنکریاس دەناڵێنێت، رۆژنامەكەی ئاماژەی بەوە دابوو كە پزیشكێكی ئەڵمانی دەیان ساڵ پێش ئێستا چارەسەری بۆ پوتین کردووە، كاتێك ئەندامی دەزگای هەواڵگری سۆڤیەتی KGP بووە لە ئەڵمانیا.

رۆژنامەکە ئەوەشی نووسیوە، کە "ئەمە پۆزشەکەیە بۆچی پوتین پەلە لە جەنگی ئۆکرانیا دەکات"، کە رۆڵی ناکۆکی دەگێڕێت لە نێوانی هێزە رێکخراوەکان و هەڵگەڕاوانی دژ بە لایەنگرانی رووسیا.

ئەو جۆرە دەنگۆیانە لە ساڵی 2012 ش لە رووسیا بڵاوکرانەوە لەبارەی دۆخی تەندروستی پوتین، لەو کاتەی کە بۆ چەند جارێک گەشتەکانی بۆ دەرەوە دواخستن بە شەرمەزاری سەیری ئەم حاڵەتە کرا.

ژمارەیەکی زۆریش لە دەزگاکانی راگەیاندنی رووسیا لەوکاتەدا ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایە پوتین بەدەست برینێکی کۆنی لە بڕبڕەی پشتی دەناڵێنێت، بەڵام کرملین بە هەموو شێوەیەک ئەم  زانیاریانەی رەتکردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە