Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵای وڵاتان لەبەردەم بارەگای سەرەکیی ناتۆ

ئاڵای وڵاتان لەبەردەم بارەگای سەرەکیی ناتۆ

جیهان29-07-2024

ئیسرائیل داوای دەرکردنی تورکیا لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بەشدار موزەفەر

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-07-2024

بابەتی پەیوەندیدار

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

ماکرۆن: هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی باشووری لوبنان نییە
جیهان31-05-2026

ماکرۆن: هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامیی گرژییەکانی باشووری لوبنان نییە


رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوا لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەکات تورکیا لە هاوپەیمانێتییەکە دەربکات، ئەوەش دوای گوتەکانی ئەردۆغان هات کە هەڕەشەی چوونە نێو ئیسرائیلی کردبوو. 
 
رۆژی دووشەممە، 29ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، "لەژێر رۆشنایی هەڕەشەکانی سەرۆکی تورکیا بۆ داگیرکردنی ئیسرائیل و قسە مەترسیدارەکانی، یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوە داوای لە دیپلۆماتەکان کردووە بۆ ئەوەی داوا لە ئەندامانی ناتۆ بکەن سەرکۆنەی تورکیا بکەن و داوای دەرکردنی تورکیای لە هاوپەیمانییەتەکە کردووە".
 
دوێنێ یەکشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێکخستنەکانی پارتەکەی لە پارێزگای ریزە، بە تووندی رەخنەی لە ئیسرائیل گرت و رایگەیاند، هاوشێوەی چوونیان بۆ قەرەباخ و لیبیا، دەڕۆنە ئیسرائیلیش. 
 
گوتەکانی ئەردۆغان ناڕەزایی ئیسرائیلییەکانی لێکەوتەوە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت: "ئەردۆغان شوێنپێی سەدام حوسێن دەکەوێت و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات."  
 
پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و تەلئەڤیڤ لە ساڵی 2008ـەوە گرژییان تێکەوت، ئەوەش بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەززە. ساڵی 2010 کاتێک سەربازانی ئیسرائیلی هەڵیانکوتایە سەر کەشتییەکی تورکیا کە بەنیازبوو گەمارۆی سەر غەززە بشکێنێت و بە گوتەی بەرپرسانی تورکیا، هاوکاری بگەیێنێتە فەڵەستینییەکان، پەیوەندییەکانیان خراپتر بوون.
 
ساڵی 2016 بۆ 2018، نیمچە ئاساییبوونەوەیەک لە پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئیسرائیل روویدا، بەڵام دوای کوژرانی زیاتر لە 200 خۆپێشاندەری فەڵەستینی جارێکی دیکە گرژی دروستبوو. 
 
تەممووزی 2021 دوای دەستبەکاربوونی ئیسحاق هێرزۆگ وەکو سەرۆکی نوێی ئیسرائیل، جارێکی دیکە پرۆسەی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل دەستیپێکرد. 
 
سەرەڕای ناکۆکییە سیاسییەکانی ئیسرائیل و تورکیا، لە بواری بازرگانیدا پەیوەندییەکان هەر بەهێز بوون و تورکیاش وڵاتێکی لەبار بووە بۆ گەشتیارانی ئیسرائیلی. ئەمە لەکاتێکدایە ئێستا بەرپرسانی تورکیا ئەم پەیوەندییانە رەتدەکەنەوە.
 
دوای دەستپێکردنی جەنگی غەززە، تورکیا چەندینجار ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە غەززە تۆمەتبار کردووە. 
 
لە ئایاری ئەمساڵدا تورکیا وەکو ناڕەزایەتی هەموو جۆرە بازرگانییەکی لەگەڵ ئیسرائیل راگرت، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل هاوردەکردنی هەموو کاڵایەکی لە تورکیاوە قەدەخە کرد.