پەرلەمانی ئوردن پڕۆژەیاسای 'تاوانە ئەلیکترۆنییەکان'ی پەسند کرد

28-07-2023
لهۆن نەسرەدین
دانیشتنێکی پەرلەمانی ئوردن
دانیشتنێکی پەرلەمانی ئوردن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی ئوردن بە زۆرینەی دەنگ، کە لایەنگری حکومەتن، پڕۆژەیاسای "تاوانە ئەلیکترۆنییەکان"ی پەسند کرد.
 
ساڵح عەرمووتی، ئەندامی پەرلەمانی ئوردن رایگەیاند، "هەموو پارتەکانی ئوردن لایەنگران و ئۆپۆزیسیۆن دژن، هەموو ماڵپەڕ و میدیاکارانی لایەنگر و ئۆپۆزیسیۆن دژن، لە شەقام خەڵک دژە، 16 رێکخراو دەڵێن، ئەمە نایاساییە؛ ئەم یاسایە هاوشێوەی لە هیچ وڵاتێكی عەرەبیدا نییە، ئوردنییەکان دەکاتە زیندانی و ئوردنیش بۆ زیندانێكی گەورە دەگۆڕێت."
 
پڕۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئامادە کرابوو، تێیدا سزای زیندان و پێبژاردن بەسەر خراپ بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەسەپێندرێت.
 
لەژێر پێناسەی خراپ بەکارهێنان، وشەی هەواڵی ساختە، هاندان بۆ رقوکینە و خراپەکاری، سووکایەتیکردن، فیتنەگەری، لەکەدارکردنی کەسایەتی، هێرش بۆسەر ئایین و چەند دەستەواژەیەکی دیکە، ئاماژەیان پێدراوە.
 
حکومەت پڕۆژەیاساکە بە هۆکاری پاراستنی یەکڕیزی و ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دادەنێت و بەشێک لە شەقام و رێکخراو و چالاکڤانی سڤیلیش بە لەنێوبردنی ئازادیی رادەربڕین و دەمکوتکردنی خەڵکی دەزانن.
 
یەنال فرێحات، ئەندام پەرلەمانی ئوردن گوتی، "لیژنەی یاسایی دانیشتنێکی داخراوی نهێنیی لە شەودا کردووە و دەنگی لەسەر داوە بەبێ ئەوەی بانگهێشتی ئێمەی پەرلەمانتار بکات، پاشان ئێمەیان لە کاژێر 12:00ی شەو بانگ کرد بۆ دەنگدان لەسەری، کاری رۆژنامەڤانی لە ئوردن لەدوای ئەم یاسایە چیدیکە وەکو جاران نامێنێت."
 
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە کە تەنیا واژۆیەکی شای وڵاتی ماوە تاوەکو ببێتە یاسا؛ بڵاوکردنەوەی ناو یان وێنەی هێزە ئەمنییەکان و پەخشکردنی هەواڵی ساختە لەسەریان، سزاکە سێ مانگ بەندکردن و سەرووی 35 هەزار دۆلار پێبژاردنە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.