رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ راوێژکاری ئەو وڵاتە کۆبووەوە. نێچیرڤان بارزانی گوتی، "بۆچوونمان لەسەر پتەوترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا هاوبەش کرد." هەروەها ئۆلاف شۆڵتز "جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان" كرده‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26-06-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە؛ لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەکە لە تویتێکدا نووسی، "شەرەفمەند بووم کە ئەمڕۆ لە بەرلین لەگەڵ ئولاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبوومەوە. بۆچوونمان لەسەر پتەوترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا هاوبەش کرد. هەروەها سوپاسگوزاری خۆمم دەربڕی بۆ پشتگیرییەکانی ئەڵمانیا لە کاتە سەختەکاندا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا."
هەر لە دوای کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد کە ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداویش ئامادەی بوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکانی لە ئەڵمانیا بە "گرنگ" ناوبرد و گوتی، ئەڵمانیاش بەلایەوە گرنگە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بەهێزتر بن. گوتیشی، بەغدا هەنگاوی پێویستی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نەناوە.
لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا؛ نێچیرڤان بارزانی گوتی، "ئەوەی جێگەی بایەخی هەردوولامان بوو لەو کۆبوونەوەیە باسمان کرد، چۆنیەتیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانمان لە رووی ئابووری و سیاسییەوە باس کرد، داواشمان کرد [راوێژکاری ئەڵمانیا] سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات، ئەویش بە بایەخەوە گرنگی بە پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دەدەن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە گوتی، هەردوولا لەبارەی "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
پێشوازیی ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. ئێستا لە کۆبوونەوەدان.https://t.co/n5XwnQNDRz pic.twitter.com/VxBgoTPFtd
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 26, 2023
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بوارى سه‌ربازى، ئابوورى، مرۆيى و په‌ره‌پێداندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ ناساندنى تاوانه‌كانى داعش و كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييان به جينۆسايد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها "خۆشحاڵى به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا نيشان دا، هه‌روه‌ها هيواى خواست هه‌رێمى كوردستانيش سووديان لێ ببينێت. له‌مباره‌يه‌وه هه‌موو ئاسانكارى و پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى كۆمپانياكان و كه‌رتى تايبه‌تى ئه‌ڵمانى ده‌ربڕى."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیكرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان چاويان له رۆڵ و پشتگيريى زياترى ئه‌ڵمانيايه له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له يارمه‌تيدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق له هه‌مه‌جۆركردنى ئابوورى و پاراستنى سه‌قامگيرى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا.
وەکو لە راگەیێندراوەکەد هاتووە، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا سوپاسى نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى و به "ده‌رفه‌تێكى گرنگى زانى" بۆ ئاڵوگۆڕكردنى بيروڕا لەباره‌ى پرسه هاوبه‌شه‌كان، "هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش و يارمه‌تيدان و حه‌واندنه‌وه‌ى لێقه‌وماوان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت."
ئۆلاف شۆڵتز "جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى نيشان دا بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و وزه و ئه‌و كه‌رتانه‌ی بۆ هه‌ردوولا گرنگن."
پێش ئەم کۆبوونەوەیە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه؛ سڤينيا شوولتز، وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا و سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو لە نزیک شوێنی کۆبوونەوەکە گوتی، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی کۆتایی بە سەردان و کۆبوونەوەکانی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ