سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا دۆخی وشکەساڵی لە عێراق تاوتوێ دەکەن

26-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
پێشوازیی سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پێشوازیی سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا نێچیرڤان بارزانی لە بەرلین
A+ A-

 

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا کۆبووەوە و باسيان له‌ ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م عێراق كرد بە تایبەتی له‌ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و وشكه‌ساڵى و به‌بیابانبوون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 26-06-2023، لە چوارچێوەی سەردان و کۆبوونەوەکانی دا لە ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فرانسيسكا برانتنه‌ر، سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ئابووريى ئه‌ڵمانيا‌ كۆبووه‌وه‌.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە لوقمان فەیلی، باڵیۆزی عێراق له‌ به‌رلین ئامادەی بوو، باسیان له‌ ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م عێراق كرد بە تایبەتی له‌ گۆڕینى كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و وشكه‌ساڵى و به‌بیابانبوون كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ وا ده‌كه‌ن عێراق پێويستيیان به‌ پشتيوانى و يارمه‌تى و شاره‌زایی ده‌ره‌کی هه‌بێت. 
 
پێش ئەم کۆبوونەوەیە؛ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە بەرلین له‌گه‌ڵ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ و سڤينيا شوولتز، وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌.
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌بوونى به‌رنامه‌يه‌كى تۆكمه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخی وشکەساڵی و بەبیابانبوون له‌ عێراق و "جه‌ختيان له‌ پێويستى و گرنگيى يارمه‌تيدانى عێراق كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری وزه‌ی نوێ‌ و که‌مکردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به‌ نه‌وت و هاندانی که‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانی ئه‌ڵمانی له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری مێردین لە باکووری کوردستان.

قەدەری شارەوانییەکانی باکووری کوردستان لە نێوان هەڵبژاردن و قەییومدا

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2024، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانییەکانی مێردین و ئێلیهـ و شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە پارێزگای روها-ی باکووری کوردستان دانرا. پارێزگاری ئەم شارانە، سەرباری ئەرکەکانیان، بە سەرۆکشارەوانیی قەیومکراو دامەزران. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەر زوو هێزە ئەمنییەکانی ناردە باڵەخانەی شارەوانییەکان و گەمارۆیدان. ئەم سێ شارەوانییەی قەییومیان لەسەر دانراوە، سەر بە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتین.