ئێران، چین و رووسیا لە قەوقاز مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن

25-09-2020
خالید حوسێن
مانۆڕەکە لە خوارووی شاری ڤۆڵگۆگراد کە جاران ناوی ستالینیگراد بوو، رۆژی سێیەمی مانۆڕی سەربازیی رووسیا بەڕێوەچوو.
مانۆڕەکە لە خوارووی شاری ڤۆڵگۆگراد کە جاران ناوی ستالینیگراد بوو، رۆژی سێیەمی مانۆڕی سەربازیی رووسیا بەڕێوەچوو.
نیشانەکردن رووسیا
A+ A-
 
 
رووداو - قەوقاز

بە بەشداری کۆمەڵێک وڵات لەوانە رووسیا، چین، ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە لە دەریای قەزوین مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوەدەچێت. 
 
مانۆڕەکە بە ناوی "قەوقاز 2020"ـەوە ناو نراوە و بە دەیان هەزار سەربازی ئەو وڵاتانە بەشداریی تێدا دەکەن و تاوەکو 26ـی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.  
 
مانۆڕەکە لە خوارووی شاری ڤۆڵگۆگراد کە جاران ناوی ستالینیگراد بوو، رۆژی سێیەمی مانۆڕی سەربازیی رووسیا بەڕێوەچوو.
 
بەشی سەرەکیی نمایشەکە بریتی بوو لە شەڕی نێوان هێزی زەمینی و هێزی ئاسمانی دژ بە یەکدی. هێزی زەمینی لە رێگەی تانک و دەبابەوە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچەیەیان دەدا کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزی ئاسمانیدا بوو. هێزی ئاسمانی رێگەیان لە پێشڕەوەیی ئەو هێزە زەمینییە دەگرت.
 
ڤەدیم کلیمێنکە، سەرۆکی کۆماندۆ لە سوپای رووسیا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە بە مەبەست بۆ راهێنانەکانی ئەمڕۆ رووبەرێکی بچووک و کەممان دیاری کردبوو.  بۆ ئەوەی شۆفێر و تۆپهاوێژی نێو تانکەکان رووبەرێکی بچووکیان لە بەردەمدا بێت. تەنیا مەبەستمان ئەوە بوو کە بۆ ئەوان چاوەڕواننەکراو بێت. ،راستییەکەی شۆفێر و تۆپهاوێژەکان سەرەتا نەیاندەزانی رووبەری رووبەرووبوونەوە و مەودای تۆپهاویشتنەکەیان چەندە."
 
لە راهێنان و نمایشەکەدا زیاتر لە 500 سەرباز و 40 تانک و دەبابەت بەشدارییان پێکرابوو. سەرباز و جەنەراڵە بەشداربووەکانی ئەو مانۆڕە دوای تەواوبوونی راهێنانەکانیان رایانگەیاند کە سەرجەم ئەو ئەرک و ئامانجانەی بۆیان دیاریکرابوون بەتەواوی پێکاویانن و بەجێیان گەیاندوون.
 
زەکین ئیگریش، شۆفێری تانک و دەبابەیە و دەڵێت، "نمرەی نایابمان وەرگرت؛ توانیمان لەو ماوە و کاتەی کە بۆمان دیاریکرابوو لە هەموو ئامانجەکان بدەین. ئەوە پیشانی دەدات کە تۆپهاوێژەکان هەمیشە دەتوانن بە باشترین شێوە ئامانجەکە بپێکن."
 
قەفقاز هەرێمەکانی داگستان و چیچان و  هەرێمی کریمیا و سۆچی و هەموو ناوچە و شارەکانی دیکەی باشووری رووسیا دەگرێتەوە. ساڵانە بەهێزترین مانۆڕ و راهێنانە سەربازییەکانی رووسیا لە قەفقاز دەکرێن.
 
چاودێران هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە رووسیا هەم لەو ناوچەیە هەست بە مەترسیی گرووپە تووندئاژۆکان دەکات هەم ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا کە نزیکن لە قەفقاز و هێزەکانی ناتۆیان لێ جێگیرکراوە بە مەترسییان دەزانێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.