رووداو دیجیتاڵ
بەشێک لە پاسکیلسوارەکانی مەکسیکن لە ویلایەتی خالیسکۆی رۆژئاوای ئەو وڵاتە. لە رۆژی جیهانیی لێخوڕینی پاسکیلدا بەم جۆرە دەردەکەون.
میگێل ئاسا، هاووڵاتییەکی مەکسیکیە و دەڵێت، "ئەمە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە کە ئێمەش مرۆڤین و شوێنە گشتییەکان بۆ هەمووانن. پێویستە ئازادانەتر بجووڵێینەوە و هەوڵی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی گشتگیر و یەکگرتوو بدەین. یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە شۆفێران رێز لە پیادەکان و پاسکیلسواران ناگرن".
تەنیا ئەم ساڵ لەو ویلایەتە 12 پاسکیلسوار بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
پار 16 هەزار کەس لەو وڵاتە بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا کە 1٪یان پاسکیلسوار و 17٪یان پیادە بوون.
کارلا مێندز، قوتابییە و دەڵێت، "خۆپێشاندان دەکەین بۆ ئەوەی بزانن ئێمە لێرەین. رووتین و دەتوانن بمانبینن؛ ئەمەش دروشمی ئێمەیە".
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە 41 هەزار پاسکیلسوار گیانلەدەست دەدەن. لە دەیەیەکدا، مردنی پاسکیلسوارەکان بە رووداوەکانی هاتووچۆ 70٪ بەرزبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ