ترەمپ: بایدن بە کەڵکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نەدەهات

21-07-2024
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ترەمپ لەدوای کشانەوەی بایدن دەڵێت، جۆ بایدنی "لەت و لار" بە کەڵکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نەدەهات. ئەوەش دوای ئەوەی بایدن کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند. 
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی بە ناوی ترووس سۆشیاڵ دەڵێت: "جۆ بایدنی لەت و لار بە کەڵکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نەدەهات و بە کەڵکی ئەوەش نایەت [وەکو سەرۆک] خزمەت بکاتەوە. هەرگیزیش شیاو نەبووە. تەنیا بە درۆ و هەواڵی ناڕاست شوێنی سەرۆکی پڕکردەوە بەبێ ئەوەی ژێرزەمینەکەی جێبهێڵێت."
 
ترەمپ زیاتر هێرش دەکاتە سەر بایدن و دەڵێت، هەموو ئەوانەی لە دەورووبەری بایدن بوون بە پزیشکەکەی و میدیاوە، "دەیانزانی کە توانای سەرۆکایەتیی نییە. هەر خۆی تواناشی نەبوو. ئێستاش تەماشا بکە چی لە وڵاتەکەمان کردووە. بە ملیۆنان کەس بەسەر سنوورەکانمانەوە دێنە ژوورەوە. بەبێ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت. بەشێکی زۆریان لە گرتووخانەکان، ناوەندە دەروونییەکان و هەڵهاتوون و بەشێکیشیان تیرۆریسن." 
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 21ـی تەممووزی 2024، جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لە بەرژەوەندیی پارتەکەم و وڵاتەکەمدایە بۆ ئەوەی بکشێمەوە و سەرنج بخەمە سەر ئەو ماوەیەی سەرۆکایەتیم کە ماوەتەوە."
 
لەدوای کشانەوەی لە کێبڕکێیەکە، جۆ بایدن لە پۆستێکی ئێکسدا پاڵپشتیی خۆی بۆ کامالا هاریس دەردەبڕێت بۆ ئەوەی لەشوێنی ئەو ببێتە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. 
 
جۆ بایدن دەشڵێت، دواتر لەم هەفتەیەدا گوتارێک پێشکێشدەکات و وردەکاریی کشانەوەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات. 
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی دوو ئەندامی پۆلیسی نەمسا، وێنە: AP

پۆلیسی زیاتر لە شەقامەکانی نەمسا بڵاودەکرێنەوە

گوتەبێژی پۆلیسی ڤییەنای پایتەختی نەمسا دەڵێت، پۆلیسی زیاتریان لەنێو بازاڕەکانی فرۆشتنی پێداویستییەکانی کریسمسدا بڵاوکردووەتەوە، ئەوەش دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا.