رووداو دیجیتاڵ
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە.
بایدن لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەمدایە بۆ ئەوەی بکشێمەوە و سەرنج بخەمە سەر ئەو ماوەیەی سەرۆکایەتیم کە ماوەتەوە."
لەدوای کشانەوەی لە کێبڕکێیەکە، جۆ بایدن لە پۆستێکی ئێکسدا پاڵپشتیی خۆی بۆ کامالا هاریس دەردەبڕێت بۆ ئەوەی لەشوێنی ئەو ببێتە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
جۆ بایدن دەشڵێت، دواتر لەم هەفتەیەدا گوتارێک پێشکێشدەکات و هۆکاری کشانەوەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.



