لە ئیسپانیا بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکەوە شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

21-06-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی سەلامەتیی دەریاوانی و بەهاناوەچوونی ئیسپانیا رایانگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی کەناری ژێرئاو کەوت؛ بەهۆیەوە شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
 
رۆژی پێنجشەممە، 20ی حوزەیرانی 2024، بەرپرسانی سەلامەتی دەریاوانی و بەهاناوەچوونی ئیسپانیا رایانگەیاند، بەلەمەکە 73 کۆچبەری تێدابووە لە نزیک دوورگەی کەناری ژێرئاو کەوتووە؛ توانراوە 68یان رزگار بکرێن، بەڵام پێنج لە کۆچبەرەکان گیانیان لەدەستدا، دواتر یەکێک لە رزگارکراوانیش بەهۆی خراپی تەندروستییەوە، گیانی لەدەستدا. 
 
بەرپرسانی سەلامەتی دەریاوانی و بەهاناوەچوونی ئیتاڵیا دەشڵێن، رۆژی چوارشەممە ئاگادارکرانەوە کە بە دووری 800 کیلۆمەتر لە باشووری دوورگەی تەنەریفی لە بەلەمەکە ئاگادارکرانەوە. لەنێو ئەو 73 کەسەدا سێ ژن و سێ کەسی تەمەن خوار 18 ساڵ هەبوون. کۆچبەرەکان خەڵکی وڵاتانی کیشووەری ئەفریقا بوون. 
 
بەگوێرەی بەرپرسانی دەریاوانی ئیسپانیا، تاوەکو ئێستا بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نەیانتوانیوە دوو تەرم بدۆزنەوە. 
 
رێکخراوی کامیناندۆ فرۆنێراس کە رێکخراوێکی بەهاناوەچوونی ئیسپانییە رایگەیاند، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پێنج هەزار کۆچبەر کە هەوڵی گەیشتنیان بە ئیسپانیا داوە، گیانیان لەدەستداوە؛ واتا رۆژانە 33 کۆچبەر. ئەمەش بەرزترین رێژەی گیانلەدەستدانی کۆچبەرانە لەو کاتەوەی رێکخراوەکە ئامار کۆدەکاتەوە کە ساڵی 2007ـە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.