لە بەریتانیا لە هەر چوار خوولەکێکدا گەنجێک بێلانە دەبێت؛ 'بە گریانەوە داوای هاوکاری دەکەن'

21-01-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
پیاوێکی بێلانە لە لەندەن
پیاوێکی بێلانە لە لەندەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئامارێکی نوێ، رۆژانە لە بەریتانیا 40 گەنج بێلانە دەبن، واتە هەر چوار خوولەکێک گەنجێک بێلانە دەبێت. بێن یەکێکە لەو گەنجانەی لەو وڵاتە بێلانە بووە، تەمەنی 19 ساڵە و بێکارە، لە شەقامەکانی لەندەن دەژی و هانای بۆ رێکخراوە خێرخوازییەکان بردووە بۆ دەربازبوون لە بێلانەیی و دەستکردنەوە بە ژیانێکی نوێ.
 
بێن گەنجێکی بێلانەی لەندەنە و دەڵێت، "کاتێک لە شەقامەکان دەژیام، هیچ کەس هاوکاریی نەدەکردم. زۆر خێرا بوومە کەسێکی بێکەڵک."
 
لە ساڵی 2023دا 135 هەزار و 800 کەس لە بەریتانیا بێلانە بوون کە تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 24 ساڵ بووە. ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2022 بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بووە، بەو پێیەی ئامارەکە ئەوکات 129 هەزار کەس بووە. بەگوێرەی ئەو ئامارە، لە بەریتانیا رۆژنە 372 کەس و هەر چوار خوولەک جارێک کەسێک بێلانە دەبێت.
 
بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانە، لانیکەم 120 رێکخراو هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ هاوکاریکردنی بێلانەکانی بەریتانیا و داواشیان لە حکومەت کردووە ستراتیژییەک دابڕێژێت بۆ نەهێشتنی بێلانەکان لەو وڵاتە.
 
فیل کیری، بەرپرسی سەنتەرێکی هاوکاریکردنی بێلانەکان ئاماژە بەوە دەکات، "پێویستمان بە ئامار نابێت تاوەکو بزانین ژمارەی بێلانەکان لە زیادبووندایە. تەنیا ئەگەر تەماشای ئەو سەنتەرانە بکەیت، دەبینیت رۆژانە ژمارەیەکی زۆر خەڵک سەردانیان دەکەن و داوای هاوکاری دەکەن، ئەمەش بەڕاستی بێزارکەرە کە گەنج دێن و بەدەم گریانەوە داوای هاوکاری دەکەن."
 
شاری لەندەن زۆرترین بێلانەی بەریتانیای تێدایە و زیاتر لە 20 هەزار کەس کە زۆربەیان گەنجن، لەوێ بێلانەن و چاوەڕێی هاوکاریی حکومەت و رێکخراوەکان دەکەن تاوەکو لەو دۆخە دەربازیان بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا