بەندکراوێکی ئەمریکی دوای نزیکەی 70 ساڵ لە زیندان ئازادکرا

19-02-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن ئەمریکا زیندانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای 68 ساڵ زیندانیکردن، پیاوێکی ئەمریکی تەمەن 83 ساڵ ئازادکرا و دواجار هەوای ئازادی هەڵمژی و زیندانی پێنسلڤانیای جێهێشت.
 
جۆ لیگۆن پیاوێکی تەمەن 83 ساڵی ئەمریکییە، لە تەمەنی 15 ساڵی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە دزیکردنێک لە ساڵی 1953 کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس و برینداربوونی شەش کەسی دیکە، زیندانیکرابوو. 
 
جۆ لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا نابوو کە چەقۆی لە یەکێک لە قوربانییەکان داوە بەڵام بەردەوام رەتیدەکردەوە کەسی کوشتبێ. دواجار دادگە بە تۆمەتی دوو تاوانی کوشتنی پلە یەک، سزای زیندانیکردنی هەمیشەیی بەسەردا سەپاند.
 

لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو جۆ و هاوڕێکانی لەلایەن دادگەوە هەلی ئەوەیان بۆ رەخسێندرا کە بەر لێخۆشبوون بکەون و بە مەرجی ئەوەی لەژێر چاودیریی بن ئازاد بکرێن. جۆ ئەو کاتە ئەوەی رەتکردەوە چونکە ئەو ئازادییەکی دەویست کە بێ مەرج و چاودێریی کردن بێت. 
 
جۆ لە ساڵی 2017دا ئۆفەرێکی دیکەی ئازادکرنی بە مەرجی بۆ رەخسێندرا، دوای ئەوەی دادگەی باڵای ئەمریکا ئەو مافەی پێبەخشی، بەڵام جۆ دیسان رەتیکردەوە و پێی وابوو کە ئازادکردنەکەی ئەو ئازادییەی پێنابەخشێت کە دوای دەیان ساڵ لە زیندان خەونی پێوە بینیوە. 
 
برادلی بریج پارێزەری جۆ کە ماوەی 15 ساڵە هەوڵی ئازادکردنی دەدات، دواجار دادگەی رازیکرد کە جۆ لە تشرینی دووەمی 2020 ئازاد بکات.
 

بریج بە ماڵپەری سی ئێن ئێنی راگەیاند کە جۆ کەسی نەکوشتووەو لەهەمانکاتدا گوتی " ئەو منداڵەی ئەم تاوانانەی لە 1953 ئەنجامداوە ، بوونی نەماوە . ئەو کەسەی لە ساڵی 2021 لە زیندان ئازاد دەکرێت تەمەنی 83 ساڵە، گەورە بووە و گۆڕاوە و چیتر هەڕەشە نییە". 
 
هەروەها گوتی "جۆ قەرزەکەی داوەتەوە کۆمەڵگە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە ساڵەکانی کۆتایی تەمەنی بە ئازادی بەسەر ببات".
 
جۆ دوای ئازادکردنی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن قسەی کردووە و دەڵێت "من ئێستا پێگەیشتووم، من چیتر منداڵ نیم، ئێستا من تەنها پیاوێکی گەورە نیم، بەڵکو پیاوێکی بەتەمەنم کە هەموو رۆژێک گەورە دەبێت".
 
جۆ لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە رۆژنامەڤانان کە لێی پرسی هەستی چۆنە بە گەڕانەوەی بۆ دونیای دەرەوە دوای رۆژێک لە ئازادکردنی، گوتی"خۆشە، بەڕاستی هەستێکی خۆشە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.