بلوزێکی شازادە دایانا لە نیویۆرک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت

19-07-2023
بانو دڵشاد @banudlshadd
بلوزەکەی شازادە دایانا
بلوزەکەی شازادە دایانا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بلوزێکی سووری چنراوی شازادە دایانا لەلایەن مەزاتخانەی سۆزێبی لە لەندەن نمایش کرا. 
 
بلوزەکە وێنەی چەندین مەڕی لەسەرە و یەکێک لە مەڕەکان رەشە، بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ لە نیویۆرک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێت. 
 
سینسیا هۆڵتن، بەڕێوەبەری بەشی فاشن لە مەزاتخانەی سۆزێبی دەڵێت، "قسە و باسی زۆر دەکرێت کە بۆچی شازادە دایانا هەندێ جۆری تایبەتی جلی لەبەرکردووە و ئەو جۆرانە چ مانایەکی هەبوون. خستنەڕووی ئەم جلە لە بازاڕدا لەکاتێکدایە کە هەندێ بەڵگە بەمدواییانە ئاشکرابوون کە دەریدەخەن چەندە ئەم بلوزەی بۆ گرنگ بووە."
 
یەکەمجار لە ساڵی 1981دا، دایانا ئەو بلوزەی لەبەرکرد کاتێک دەچوو بۆ تەماشاکردنی یارییەکی پۆلۆی شا چارڵس کە ئەو کاتە دەستگیرانی بوو. بەڵام دوای ئەوەی کە بلوزەکە لە شتێک گیر دەبێت و تۆزێک هەڵدەوەشێتەوە، کۆشکی بەکینگهام نامەیەک دەنووسێت بۆ کۆمپانیاکە و داوای لێدەکات چاکی بکەنەوە. کۆمپانیاکە یەکێکی نوێی بۆ دەنێرنەوە، بەڵام بلوزە سەرەکییەکە بۆ ماوەی 40 ساڵ دیار نامێنێت.
 
سینسیا هۆڵتن گوتی: "ئەوەی تایبەتە بە شازادە دایانا و ئەو جلانەی بە درێژایی ژیانی لەبەری کردووە ئەوەیە کە ئەو جلی گرانبەها و جلی ئاسایشی لەبەرکردووە. براندی شانێلی لەبەرکردووە و دیزاینی تایبەتی جلوبەرگی بۆ کراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا جلی ئاساییشی لەبەرکردووە."
 
بلوزەکەی شازادە دایانا لە مانگی ئاداری ئەمساڵ ئەو کاتەی خاوەنی کۆمپانیای (وارم ئەند واندەرفوڵ) لە ژێرزەمینی کارگەکەیدا بەدوای هەندێ دیزاینی کۆندا دەگەڕا، بەڕێکەوت دۆزییەوە. مەزاتخانەی سۆزێبی پێشبینی دەکات بلوزەکەی شازادە دایانا دواجار لە نێوان 40 هەزار پاوەند تاوەکو 70 هەزار پاوەند بفرۆشرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.