ئۆکراینا.. گرووپی خۆبەخش خەڵکی لە ناوچەکانی شەڕ رزگار دەکەن

17-07-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
 دڵنیا رەحمان، پەیامنێری رووداو قسە لەگەڵ ئارتیۆم سێریک، هاووڵاتیی ئۆکراینی دەکات کە زێدی خۆی جێهێشتووە.
دڵنیا رەحمان، پەیامنێری رووداو قسە لەگەڵ ئارتیۆم سێریک، هاووڵاتیی ئۆکراینی دەکات کە زێدی خۆی جێهێشتووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە دوای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا - ئۆکرایناوە چەندین گروپی جیاواز لە شارەکانی ئۆکراینا دروستبوون کە خۆبەخشانە خەڵکی لە ناوچەکانی شەڕ دەگوازنەوە بۆ شوێنێک کە سەلامەت بێت.
 
لەگەڵ خۆرهەڵاتن ئەرکی رۆژانەی تیمەکانی بەهاناوەچوونی خەڵکی سڤیلیش دەستپێدەکات؛ یێڤگینی دوو مانگە چووەتە ریزی ئەو خۆبەخشانەی کە خەڵک لە ناوچە مەترسیدارەکانی رۆژهەڵاتەوە دەگوازنەوە بۆ نێوەڕاستی ئۆکراینا.
 
یێڤگینی ترۆخیمێنکۆ، لە رێکخراوی فریشتەی یارمەتیدەر خۆبەخشە و دەڵێت، "لەسەرەتای شەڕەوە چەند کەسێک خۆبەخشانە دەستیان بە گواستنەوەی خەڵک کرد، دواتر رێکخراوێکیان بۆ ئەم کارە دامەزراند تاوەکو بەشێوەیەکی باشتر خەڵک بگوازنەوە و ژمارە تەلەفۆنیان دانا و ئامانجیان یارمەتیدان و گواستنەوەی خەڵکە بۆ شوێنی سەلامەت." 
 
ئارتیۆم سێریک تەمەنی 37 ساڵە و لەو کەسانەیە کە بڕیاری داوە شارەکەی کە 30 کیلۆمەتر لە باخمووت دوورە، جێبهێڵێت. ئەو کێشەی تەندروستیی هەیە و ناتوانێت بچێتە ریزی هێزەکانی ئۆکرایناوە؛ پێشتر ژن و دوو منداڵەکەی ناردووەتە شاری ژێتۆمێر لە نێوەڕاستی ئۆکراینا.
 
ئارتیۆم سێریک کە خەڵکی درووژکیڤکایە باس لەوە دەکات، "لێرە هیچ کارێک نییە و هیچ پارەیەکمان بەدەستەوە نییە بۆیە بڕیارمان داوە لێرە بڕۆین و هیوادارم لە ژێتۆمێر کارمان دەستکەوێت و لەوێ بژین." 
 
رۆژانە نزیکەی 30 کەس لە ناوەندێکی تایبەت بەوانەی کۆچ دەکەن لە شاری کراماتۆرسک ناوی خۆیان تۆمار دەکەن. 
 
مارینا خودۆڵی، بەرپرسی سەنتەری تۆمارکردنی ناوەکانە و دەڵێت، "رۆیشتی خەڵک پەیوەستە بە بۆردوومانەکانەوە، ئەمڕۆ بۆردوومان کەمبوو، خەڵکێکی کەم لێرەن و ژمارەیان لە نێوان 30 بۆ 40 کەس دەبێت، ئێستا بە هاوئاهەنگیی ئیدارەی دۆنێستک و ژێتۆمێر لێرەوە خەڵک دەگوازینەوە بۆ ژێتۆمێر." 
 
ئارتیۆم سێریک و سەدان کەسی دیکە لەدوای جێهێشتنی زێدی خۆیان، ناچارن ژیانێکی نوێ دوور لە زێدی خۆیان دەستپێبکەن. ئارتیۆم دەڵێت، "هیوادارم کاتێک دەگەڕێمەوە ئاشتی و ئارامی بێت." 
 
لەسەرەتای شەڕە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 هەزار کەس لە هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک گوازراونەتەوە بۆ نێوەڕاست و رۆژئاوای ئۆکراینا.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئازەربایجان زۆر خەمبار بووم

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "زۆر خەمباربووم بە رووداوی تراجیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەرباجیان لە کازاغستان، هاوخەمم و نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەو کارەساتەوە کاریگەر بوون."