جیهان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عهبدولـلهتيف بن را‌شد ئه‌لزه‌ييانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بەحرێن
رووداو دیجیتاڵ
لە میونشنی ئەڵمانیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بەحرێن کۆبوونەوە و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئارامى و سه‌قامگيريى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد
رۆژی شەممە، 17-02-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌بدولله‌تيف بن را‌شد ئه‌لزه‌ييانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بەحرێن خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى بەحرێن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ى له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ن و ده‌كرێ كاريان له‌سه‌ر بكرێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان کرد و بڕیارە کۆبوونەوەکانی بەردەوامبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ