20 هەزار موسڵمان لەنێو هێزەکانی ئۆکراینان؛ 'لەنێو شەڕدا بەڕۆژوو دەبین'

دوێنێ کاژێر 02:55
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
موسڵمانانی ئۆکراینا چوارەم رەمەزان لەنێو شەڕ دا بەڕێدەکەن
موسڵمانانی ئۆکراینا چوارەم رەمەزان لەنێو شەڕ دا بەڕێدەکەن
نیشانەکردن رووداو لە ئۆکراینا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەعید ئیسماعیلۆف، موسڵمانێکی تاتارە و لە هەرێمی دۆنێتسکی ئۆکراینا لەدایکبووە. دەڵێت، لە 15 ساڵییەوە تاکە ئارامکەرەوەی دەروونی، قورئانە. ئەو پێشتر موفتی بووە، بەڵام  دوای دەستپێکردنی جەنگ، لە ریزەکانی سوپا دەستی بە کاری خۆبەخشی کرد.
 
ئیسماعیلۆڤ، ئێستا بۆ وەرگرتنی پشوویێکی کورت گەڕاوەتەوە کیێڤ و هەموو ئێوارەیەک لە مزگەوت بەربانگ دەکاتەوە.
 
سەعید ئیسماعیلۆف لەبارەی بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینییەکانی دەڵێت، "من 13 ساڵ موفتی بووم، بۆیە بێگومان هەموو ساڵێک بەڕۆژوو دەبم، ئەمە چوارەمین رەمەزانە لەنێو شەڕ دا بەڕێیدەکەین و بەڕۆژوو دەبین. لە مزگەوت بەربانگ دەکەین، نوێژ دەکەین و دواتر تەراویحمان هەیە. موسڵمانەکان لێرە کۆدەبنەوە. کاتێک لە بەرەی پێشەوەی شەڕم، زەحمەت دەرباز دەبێت. بە رۆژ ناتوانین نوێژ بکەین، چونکە لەنێو ئەرکی شەڕیت، بەڵام بە رۆژوو دەبم."
  
ئەو موفتییە لەبارەی ژمارەی موسڵمانان لەنێو ریزەکانی سوپای ئۆکراینا دەڵێت، "نزیکەی 20 هەزار موسڵمان لەنێو هێزەکانی ئۆکراینان. زۆربەیان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕن و بەشێکیان لە کاتی پشوو دا لە مزگەوت، نوێژ و بەربانگ دەکەن."
 
لە کیێڤ 7 سەنتەری تایبەت بە رەوتە جیاوازەکانی نێو موسڵمانان هەیە، گەورە و بچووک پێکەوە بەشداریی بۆنە ئایینییەکان دەکەن.
 
سوهێیل ئەفزەڵ، یەکێکی دیکەیە لە موسڵمانانی ئۆکراینا و سەرپەرشتیاری مزگەوتە، ئەو باس لەوە دەکات، "لە دەستپێکی شەڕ دا، تەنیا 50 کەس دەهاتنە مزگەوت، بەڵام ئێستا خەڵک زیاتر دێن، هەموو ئێوارەک خواردن بۆ 400 کەس دابین دەکەین، لەکاتێکدا پێش شەڕ، لە حەوشەی مزگەوتیش ئامادەکاریمان بۆ هاتنی 1200 کەس دەکرد."
 
زۆربەی موسڵمانانی ئۆکراینا خەڵکی کریمیا، ئازەربایجان، فەلەستین، تاجیکستان، ئۆزبەکستان و بەشێکی وڵاتە عەرەبییەکانن، کە زۆربەیان لە سنووری پارێزگای کیێڤ دەژین.
 
ئامینە کتێفان، ژنێکی موسڵمانە و باس لەوە دەکات، "بەڕاستی خۆشە و کەشوهوای مزگەوتەکەمان بەدڵە. راستە وەکو رابردوو نییە، چونکە وەکو رابردوو خەڵکی زۆری لێ نییە، زۆر زۆر کەمترە لە چاو رابردوو، چونکە خەڵک وڵاتیان بەجێهێشت، بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین کەشەکە هەر وەکو رابردوو بهێڵینەوە و هەست دەکەم دۆخەکە بەرەو باشی دەچێت."
 
تاوەکو پێش دەستپێکی شەڕ، نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار موسڵمان لە ئۆکراینا دەژیان، بەڵام لە ماوە سێ ساڵی شەڕدا، زۆربەیان ئۆکراینایان بەجێهێشتووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزەکانی سووریای دیموکرات.

ئەڵمانیا: تێکەڵکردنی کورد بە دامەزراوە حکومی و ئەمنییەکان نیشانەی سووریایەکی یەکگرتووە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، تێکەڵکردنی کوردەکان لە ناو دامەزراوە حکومی و ئەمنییەکاندا، نیشانەیەکی بەهێزی سووریایەکی یەکگرتووە. تەنیا پرۆسەیەکی گشتگیر دەتوانێت ئارامی و ئاشتییەکی بەردەوام پێکبهێنێت.