وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات

16-01-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
دیمەنێکی دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ماڵێکی سڤیل لە هەولێر. وێنە: سیداد لەشکری، - رووداو
دیمەنێکی دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ماڵێکی سڤیل لە هەولێر. وێنە: سیداد لەشکری، - رووداو
نیشانەکردن هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەوەڵامی ئیمایلێکی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە واشنتن، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر هەولێر رایگەیاند، ئەوان پابەند دەبن بە پاراستنی بنکە و کارمەندانیان لە عێراق و بەتووندیش سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری کرد. 
 
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، 16ی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی ئیمەیڵێکی رووداو، دووپاتیکردەوە هیچ زیانێک بە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و باڵەخانە نوێیەکەیان لە هەولێر نەگەیشتووە و هیچ لە کارمەندانیشیان زیانیان پێنەگەیشتووە. 
 
دواتر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی دووشەممەی سەر هەولێر رایگەیاند بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات.
 
لە درێژەی راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: "سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەین و دژی هێرشە مووشەکییە بێباکەکانی ئێرانین کە زیان بە سەقامگیریی عێراق دەگەیەنێت". 
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، "پشتگیریی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلی عێراق".
 
کاژێر 11:30ی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە مووشەک هێرشکرایە سەر شاری هەولێر، دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆستن تایس، ئەو رۆژنامەڤانە ئەمریکییەی لە ساڵی 2012ـەوە لە سووریا بە بارمتە گیرا.

رێکخراوێکی ئەمریکی: ئۆستن تایس تاوەکو سەرەتای ئەم ساڵ زیندوو بووە

رێکخراوێکی ئەمریکی کە تایبەتە بە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی بە بارمتە گیراون یانیش بێسەروشوێنن، دەڵێت، ئەو رۆژنامەڤانە ئەمریکییەی زیاتر لە 12 ساڵە لە سووریا بێسەروشوێنە، تاوەکو سەرەتای ئەم ساڵ لە ژیاندا بووە.